Ads (728x90)

ئەی خودایە، بۆچی من؟!
یاریزانی تێنسی سەر زەوی ئەمریکی “ئارسور ئاش” (1943-1993)، کە چەندین پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە، گرنگترینیان پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی “وێمبڵدون” لە ساڵی 1975، لە کۆتایی ژیانیدا تووشی نەخۆشی ئایدز دەبێت.

لە سەرەمەرگدا، چەندین نامەی هاوسۆزی و هاوخەمی لە هەوادارانی پێدەگات، لەناویاندا نامەیەکی لە هەوادارێکییەوە پێدەگات و زۆر کاری تێدەکات، تێیدا هەوادارەکە هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی بۆ دەردەبڕێت و بۆی نووسیووە: “بۆچی خوای گەورە کەسێکی وەکو تۆی هەڵبژاردووە بەو نەخۆشییە ناشیرینە بمرێت؟!”.

ئەو پرسیارەی ناو نامەکەی هەوادارەکە لە ناخەوە دەیهەژێنێت و دەیوەستێنێت و، دەکەوێتە بیرکردنەوە و تێڕامانێکی قووڵەوە!.

“ئارسور ئاش” حەز دەکات وەڵامی نامەی ئەو هەوادارەی بداتەوە، بۆیە دەستدەداتە کاغەز و قەڵەم و بۆی دەنووسێت:

|| پەنجا ملیۆن منداڵ لە سەرتاسەری جیهان دەستدەکەن بە یاری تێنسی سەر زەوی.

|| پێنج ملیۆنیان یاری تێنسی سەر زەوی بە شێوەیەکی ڕاست و دروست فێر دەبن.

|| نیو ملیۆنیان یاری تێنسی سەر زەوی بە شێوەیەکی پیشەگەرانە فێر دەبن.

|| پەنجا هەزاریان لە یاریگاکانی تایبەت بە یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەر زەوی یاری دەکەن.

|| پێنج هەزاریان دەتوانن لە پاڵەوانێتییە گەورەکان یاری تێنسی سەر زەوی بکەن.

|| پەنجایان دەتوانن بگەنە پاڵەوانێتی بەناوبانگی جیهانی تێنسی سەر زەوی “وێمبڵدون”.

|| چواریان دەتوانن بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی بەناوبانگی جیهانی تێنسی سەر زەوی “وێمبڵدون”.

|| دووانیان دەتوانن بگەنە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی بەناوبانگی جیهانی تێنسی سەر زەوی “وێمبڵدون”. 

لە کۆتایی نامەکەیدا، “ئارسور ئاش” بۆ هەوادارەکەی دەنووسێت: “کاتێك جامی نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی “وێمبڵدون”ـم بەرز کردەوە، بیرم لەوە نەکردەوە بڵێم: ئەی خودایە، بۆچی من؟!”.

ئێستاش کە من لە لووتکەی ئازار و نەخۆشیدام، پێویستە لەسەرم ئەو پرسیارە نەکەم: “ئەی خودایە، بۆچی من؟!”.

ئەی خودایە، بۆچی من؟!

إرسال تعليق