چەندین توێژینەوەی جیهانی، دانیمارکییەکانی بە بەختەوەرترین گەلی دونیا پۆڵێنکردووە.
بەڵام تازەترین توێژینەوە نهێنی ئەوە دەردەخات، کە پێدەچێت ئەو تایبەتمەندییەی دانیمارکییەکان بگەڕێتەوە بۆ جینە بۆماوەییەکان، کە ئەو گەلە هەڵینادەگرێت.
توێژەران لە زانکۆی “وۆرویك”، چەندین داتای جینیان تێبینی کردووە، کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو کەسانەی خاوەن پێکهاتەیەکی جینی بن نزیك لە پێکهاتەی جینی دانیمارکییەکان، دڵخۆشتر و بەختەوەرترن.
لەو ڕووەوە، “ئۆگینیۆ برۆتۆ” مامۆستای ئابووری لە زانکۆی “وۆرویك” دەڵێت: “چەندە جینەکانمان دوور بکەونەوە لە جینی دانیمارکییەکان، ئاستی ڕەزامەندی و ئاستی خۆشگوزەرانی لە وڵاتەکەمان پاشەکشە دەکات، دواتریش ئاستی غەمناکیمان زیاد دەکات”.
تەنانەت بە نیسبەت بەو کەسانەش لە دەرەوەی دانیمارك دەژین بەڵام پارێزگاری لە دابونەریتی دانیمارکییەکان دەکەن، ڕێژەیەکی ڕەزامەندی بەرزتریان تۆمارکردووە بە بەراورد بە دانیشتووە ئەسڵییەکەی ئەو وڵاتەی تێیدا نیشتەجێن.
شایەنی باسە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هۆکارەکە بگەڕێتەوە بۆ جینە بۆماوەییەکان یان سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان، دانیمارکییەکان لەوەتەی ساڵی 1973ـەوە، خاوەن نازناوی بەختەوەرترین گەلی دونیان، ئەوەش بە پشتبەستن بەو پێوەرەی کۆمیسیاری ئەوروپی دایناوە.

إرسال تعليق