لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، دوێنێ شەو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بووە میوانی یانەی جەنەوا.
یۆڤی شکستیهێنا لە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئیجابی، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-0 یارییەکەی دۆڕاند و، زنجیرەی شکستەکانی ئەو ماوەیەشی بەردەوامە.
تاکە گۆڵی یانەی جەنەوای خاوەن یاریگا، لەلایەن “لۆکا ئەنتۆنینی”ـەوە، لە خولەکی 90ـی یارییەکە تۆمار کرا، بەو بردنەوەیەش یانەی پێگەی یانەی خانمە پیرەکە لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی کەوتە مەترسییەوە.
بەو دۆڕانەش، کۆی خاڵەکانی یانەی یۆڤانتۆس وەکو خۆی 22 خاڵ مایەوە، بەڵام سەرکەوتنەکەی یانەی جەنەوا بەسەر یۆڤی، دیارییەکی گرانبەها بوو بۆ یانەی ڕۆمای پایتەخت، چونکە لە هەمانکاتدا سەرکەوتنی بەسەر یانەی تشیزینا بەدەستهێنا و، کۆی خاڵەکانی خۆی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس یەکسانکردەوە، چونکە ئەویش بووە خاوەنی 22 خاڵ و شانبەشانی یۆڤی هاتە پێشەنگ.
بە دۆڕانی یانەی یۆڤی و بردنەوەی یانەی ڕۆما، سەرلەنوێ هاوکێشەکانی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” گۆڕانکاری بەسەردا دێت و، ڕکابەرییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەکانیش خەستتر دەبنەوە، تا ڕادەیەکیش تام و چێژ بۆ ئەو خولە دەگەڕێتەوە، کە خەریکە لەناو خولە بەهێزەکانی دیکەی ئەوروپادا ون دەبێت.

إرسال تعليق