Ads (728x90)

دوعایەکی گرنگ و گشتگیری پێغەمبەر (د.خ)
پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) لە پاڕانەوەیەکیدا، کە پێشەوا موسلیم (ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت) ڕیوایەتی کردووە، دەفەرمووێت:

“اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى، وَالتُّقَى، وَالْعَفَافَ، وَالْغِنَى”..

واتا: خودایە، داوای ڕێنوومایی و پارێزکاری و داوێنپاکی و دەوڵەمەندیت لێدەکەم.

ئەو دوعایەی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) گشتگیرە و چوار مەبەستی زۆر گەورە لەخۆدەگرن، کە هەر یەکێکمان پێویستمان پێیان دەبێت، بەو پێیەی ئامانجە دینی و دونیاییەکانیان تێدایە.

سەرەتا پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) داوای هیدایەتی کردووە، چونکە گەورەترین شتی داواکراوە بۆ بەندەکان، هیدایەتیش وشەیەکی گشتگیرە، هەموو ئەو شتە پێویستانەی تێدایە، کە مرۆڤی موسڵمان بەرەو بیروباوەڕی چاك و کاری باش و گوفتاری باش و ئاکاری بەرز لە دونیا و ئاخیرەت ئاراستە دەکات.

پارێزکاریش ناوێکی کۆکەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەو کارانەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووین، مانای داوێنپاکیش زۆر ڕوونە، کە خۆپاراستن و پاکڕاگرتنی داوێنی خۆتە لە قەدەغەکراوەکانی خوای گەورە.

دواجار پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) داوای دەوڵەمەندی کردووە، کە مەبەست لێی دەوڵەمەندی نەفسە، بەوەی ئەو دەوڵەمەندییە مرۆڤ بپارێزێت لەوەی داوای یارمەتی لە خەڵك بکات، وە چاو نەبڕێتە ئەوەی ئەوان هەیانە، بەوەی ئەوەی خوای گەورە پێیبەخشیووە (چ زۆر، چ کەم)، پێی ڕازی بێت و شوکرانەبژێریان لەسەر بکات.

إرسال تعليق