سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “میشێل پلاتینی”، داوای لە لیژنەی یاسادانان کرد، چەکی زیاتر بدرێتە ناوبژیوانی ناو یاریگا، بە مەبەستی یارمەتیدانی لە کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکان بە شێوەیەکی باشتر لە داهاتوودا، ئەویش بە ڕێگەی “کارتی سپی”ـیەوە، کە بخرێتە چوارچێوەی یاری تۆپی پێ و نابژیوان بتوانێت بە ڕووی ئەو یاریزانانەی بەرز بکاتەوە، کە هەوڵدەدەن ناڕەزایەتی دەرببڕن و قسە لەگەڵ ناوبژیوانان بکەن.
ئەفسانەی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس دووپاتی لەوە کردەوە، زۆر قسەکردن و ناڕەزایەتی دەربڕینی یاریزانان لە بڕیاری ناوبژیوانان، گەیشتووەتە ئاستی دەستدرێژیکردن بە قسە، ئەوەش نەخۆشی و پەتایەکی ڕاستەقینەیە، کە هەڕەشە لە بەهای پیاوی یاسا لەناو یاریگا دەکات، کە ناوبژیوانە، بۆیە پێویستە بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدرێت بۆ کۆتاییهێنانی تەواو بەو دیاردەیە، کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە هەر کاتێك کەڵەکە بووە، سەرەڕای بڕیاردان و جێبەجێکردنی یاسای ئاگادارکردنەوەی یاریزان لە حاڵەتێکدا ئەگەر دەستی بەر جەستەی ناوبژیوان کەوت.
لە ئەگەر پەسەندکردنی پێشنیارەکەی “میشێل پلاتینی” بە یاسا، ئەو تیپەی یەکێك لە یاریزانەکانی کارتی سپی بە ڕوودا بەرز بکرێتەوە، دەبێت بۆ ماوەی 10 خولەك، تەنیا بە 10 یاریزان یاری بکات، واتا یاریزانەکە بۆ ماوەی 10 خولەك دەکرێتە دەرەوەی یاریگا، لە پاش ئەو ماوەیە جارێکی دیکە دەتوانێت یاری بکاتەوە.

إرسال تعليق