Ads (728x90)

یانەی مانچستەر سیتی لە قەیراندایە
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی شانزەی جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکان، دوێنێ شەو یانەی مانچستەر سیتی میوانداری یانەی نیوکاسڵ کرد.

لە ئەنجامدا یانەی ستیزن بە ئەنجامی 2-0 دۆڕا و ماڵئاوایی لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتییە کرد و، یانەی نیوکاسڵیش توانی دەرفەت لە ناجێگیریی و شپرزەیی دۆخی ئێستایان وەربگرێت و سەرکەوتنیان بەسەردا تۆمار بکات.

لە سێ یاری ڕابردوودا، یانەی مانچستەر سیتی نەیتوانیووە بردنەوە بەدەستبێنێت، 2-2 یەکسانبوو لەگەڵ یانەی سیسکا مۆسکۆ لە چامپیۆنزلیگ، 2-1 دۆڕایە وێستهام لە پرێمەرلیگ، دوێنێ شەویش 2-0 دۆڕایە نیوکاسڵ لە جامی کاپیتەڵ وەن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ـی ئینگلیزی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی “مانوێل پلگرینی” دووپاتیکردەوە لەسەر ئەوەی، کە بەو دۆڕانەی یانەکەی بەرامبەر یانەی نیوکاسڵ و ئەنجامە خراپەکانی ڕۆژانی پێشووتر، قەیرانێکی ڕاستەقینە لەناو یانەکەدا سەریهەڵداوە.

شایەنی باسە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، لە بەهێزترین یارییەکانی پرێمەرلیگ، هەردوو یانەکەی شاری مانچستەر، لە یاری دێربی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و، چاوەڕێ دەکرێت یارییەکە لە ئاستێکی بەرزی ڕکابەری و ململانێی بردنەوەدا بێت.

إرسال تعليق