Ads (728x90)

7 ڕاستی لەسەر دەوڵەمەندترین دەوڵەمەندەکانی جیهان
دامەزرێنەری کۆمپانیای بەناوبانگی “مایکرۆسۆفت”ـی جیهانی، “بێڵ گیتس”، توانی ناوی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ پێشەنگی لیستی دەوڵەمەندترین دەوڵەمەندەکانی جیهان.

 سەروت و سامانەکەی ناوبراو گەیشتۆتە 81 ملیار دۆلار، ئەوەش بە زۆرترین سەرمایە دەژمێردرێت، کە دەوڵەمەندێك لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی بێت.

بۆ ئەوەی زیاتر شارەزاییت هەبێت لەسەر دەوڵەمەندترین دەوڵەمەندەکانی جیهان “بێڵ گیتس”، دەبێ ئەو 7 ڕاستییە بخوێنیتەوە:

یەکەم/ “بێڵ گیتس” دەتوانێت 15 دۆلار ببەخشێتە هەموو دانیشتووانی سەر زەوی، 5 ملیۆن دۆلاریشی بۆ دەمێنێتەوە.

دووەم/ لە هەر چرکەیەکدا، “بێڵ گیتس” 250 دۆلاری دەستدەکەوێت، ڕۆژانەش 22 ملیۆن دۆلار و ساڵانەش 7.8 ملیار دۆلار داهاتی هەیە.

سێیەم/ “تایگەر وۆدز”، کە وەرزشوانێکی خاوەن زۆرترین داهاتە بە بەهای 78 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا، ئەگەر بەبێ خواردن و خواردنەوە و جێگا بژیت و پارێزگاری بکات لە داهاتی ساڵانەی، بەبێ ئەوەی یەك فلسیشی لێ خەرج بکات، پێویستی بە 1030 ساڵ هەیە تا بتوانێت بە قەد سەرمایەی ئەمڕۆی “بێڵ گیتس” دەوڵەمەند بێت.

چوارەم/ ئەگەر 1000 دۆلار لە باخەڵی “بێڵ گیتس” بکەوێتە خوارەوە، خۆی ماندوو ناکات هەڵیبگرێتەوە، چونکە لە ماوەی 4 چرکەدا، کە پێویستی دەبێت بۆ ئەوەی ئەو هەزارە دۆلارە هەڵبگرێتەوە، داهاتی زیاتر لەو بڕە پارەیەی دەستدەکەوێت.

پێنجەم/ ئەگەر سەرمایەی “بێڵ گیتس” بکرێتە پارە لە جۆری یەك دۆلاری، دەتواندرێت 14 جاری تەواو پردێكی دراوی پێ دروست بکرێت لە زەوییەوە بۆ سەر مانگ (بە چوون و گەڕانەوە).

شەشەم/ قەرزی گشتی سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگاتە 14 تریلیۆن دۆلار، ئەگەر “بێڵ گیتس” دانەوەی ئەو قەرزە لە ئەستۆ بگرێت، پێویستی بە کەمتر لە 25 ساڵ دەبێت.

حەوتەم/ تەنها لە یەك حاڵەتدا “بێڵ گیتس” ڕووبەڕووی مایەپووچبوون (ئیفلاسبوون) دەبێتەوە، ئەگەر خەرجی ڕۆژانەی 3 ملیۆن دۆلار بێت، بەبێ ئەوەی یەك دۆلاریش قازانج بکات، لەو حاڵەتەدا لە پاش 74 ساڵ بە تەواوەتی مایەپووچ دەبێت.

إرسال تعليق