Ads (728x90)

وەزیری ناوخۆی بەڕیتانی بەڵگە بە ئایەتەکانی قوڕئان دێنێتەوە
لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە میانی کۆبوونەوەکانی پارتی پارێزگارانی دەستەڵاتدار لە بەڕیتانیا، “تریزا مای” وەزیری ناوخۆی بەڕیتانی، بەڵگەی بە ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز هێنایەوە.

“تریزا مای” ئەو ئایەتە قوڕئانییەی لە کاتی پێشکەشکردنی وتەکانیدا بەکارهێنا، کە خوای گەورە دەفەرمووێت: “يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ”.

هەروەکو ناوبراو ئەو ئایەتەی قوڕئانی پیرۆزیشی بەکارهێنا، کە خوای گەورە دەفەرمووێت: “لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ”.

مەبەستی “تریزا مای” لە بەڵگە هێنانەوە بە ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز، دووپاتکردنەوە بوو لەسەر ئەوەی، ئیسلام ئایینی ئاشتییە و ئایینی توندوتیژی نییە و، تیرۆر دوورە لە ڕۆحییەتی پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام.

لە لایەکی دیکەوە “تریزا مای” گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێی ڕاگەیاند، کە حکومەتی پارتی پارێزگارانی دەستەڵاتدار پێی هەڵدەستێت بۆ بەرگرتن لە دیاردەی کۆچکردنی گەنجانی بەڕیتانیا بۆ سوریا و عێڕاق و پەیوەندیکردنیان بە ڕێکخستنەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام.

إرسال تعليق