“جەژن خۆشییە” ئەو دەستەواژەیەیە کە لە گۆرانییەکان و لە نێوان کەسەکان لە کاتی جەژنانەدا بەکاردەهێنرێت، لە ڕاستیشدا هەروایە، چونکە چەندین سوودی تەندروستی و دەروونی گرنگ هەن، کە پسپۆڕانی نەخۆشییە دەروونی و دەمارییەکان ڕوونیان دەکەنەوە، کاتێك دووپات لەوە دەکەنەوە، کە “جەژن لەو کاتانەیە، کە وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە حەسانەوە و بەختەوەری بکات”.
وەکو لە ناونیشانی بابەتەکەمان ئاماژەمان بۆ کردووە، جەژن چەندین سوودی تەندروستی و دەروونی هەیە، لەوانە:
یەکەم/ بە هەستکردن بە هاتنی جەژن، وا دەکات مرۆڤ هەست بە بەختەوەری و ئیجابیبوون بکات.
دووەم/ لە ماوەی نوێژی جەژندا، مرۆڤ هەست بە دڵخۆشی دەکات، کاتێك چاوی بە منداڵە ڕووگەشەکان دەکەوێت.
سێیەم/ “زەردەخەنە” لەو کاتەی لە ڕێگەدای بەرەو نوێژی جەژن و ئاڵوگۆڕی پیرۆزباییکردن لەگەڵ ئەوانی دیکە، وا دەکات هەست بە بەختەوەری و حەسانەوە بکەی.
چوارەم/ لە ماوەکانی جەژندا، مرۆڤ ناکۆکییە کۆنەکانی وەلا دەنێت.
پێنجەم/ تێکڕای خێزان سەرلەنوێ لەسەر یەك خوان کۆ دەکاتەوە.
شەشەم/ جەژنانە لە ڕوواڵەتەکانی خۆشەویستی و تەباییە لە نێوان گەوران و گچکاندا.
حەوتەم/ سەردانی خزمان و زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانت لەگەڵ تاکەکانی خێزان، کە ماوەیەکی زۆر بوو چاوپێکەوتنتان لە نێواندا نەبووە.
هەشتەم/ پەیوەندییە دۆستایەتییە کۆنەکان دەگەڕێنێتەوە.
نۆیەم/ مۆڵەت و پشووی جەژن دەرفەتی هەناسەدانێکی ئارام دەبەخشێت دوای ڕۆژانێکی دوورودرێژ لە کارکردن.
دەیەم/ لە ماوەکانی جەژندا مرۆڤ خێر و سەدەقە دەبەخشێتە هەژاران، ئەوەش وا دەکات مرۆڤ هەست بە بەختەوەری و حەسانەوە بکات.
یانزەیەم/ سەردان و گەشت و دیدارە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەبن، ئەوەش وا دەکات هەست بە بەختەوەری و حەسانەوە بکەی.
دوانزەیەم/ مۆڵەت و پشووی جەژن وات لێدەکات خۆت ئامادە بکەی بۆ دەستپێکردنی ماوەیەکی نوێی کارکردن.

إرسال تعليق