مێژووی چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ 80 ساڵ پێش ئێستا، لە یەکێك لە گوندەکان پیاوێکی خاوەن پایەی ناسراو هەبوو، کە بە یەکێك لەو زانایانەی کاتی خۆی دەژمێردرا، کە جێی متمانەی خەڵك بوو.
لە ڕۆژێکدا، کە ڕۆژی جەژن دەبێت، پیاوەکە بە جوانترین وێنە و شێوە دەچێتە دەرەوە، ڕۆبێکی جوانی پۆشیبوو، لەسەر ڕۆبەکەش عەبایەکی گرانبەهای لەبەر بوو، مێزەرێکیشی لەسەر سەری دانابوو، کە ئەو جلوبەرگە جوانانەی ڕازاوەتر کرد بوو.
کابرا بە دەم ڕێگەوە دەڕۆیشت، لەناکاو پیاوێکی هەژار دەیگاتێ و پێی دەڵێت: ماشەڵا جلوبەرگەکانت چەندە جوانن..!، بۆچی ئەو عەبایەم نادەیتێ؟!، پیاوەکەش پێی دەڵێ: ها ئەو عەبایە بۆ خۆت و مێزەرەکەشی لەگەڵ ببە و پێشکەشت بێت.
پیاوەکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە، کاتێك خێزانەکەی بەو شێوەیە دەیبینێ، پێی دەڵێ: پیاوەکە، ئەوە بۆ بەو ڕۆژی جەژنە وات لە خۆت کردیە؟!، پیاوەکەش پێی دەڵێ: ئافرەت، خۆت ناڕحەت و دڵتەنگ مەکە، چونکە خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: “ وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ”، واتا: “ئێو ههر شتێك دهبهخشن، ئهو زاته پێتان دهبهخشێتهوه (ههندێك جار له دوینادا، پاداشتی قیامهتیش با بوهستێت)”، پیاوەکە ئەوەش بە ژنەکەی دەڵێت: ئافرەت، دڵنیابە خوای گەورە پێمان دەبەخشێتەوە.
کابرا شەو دەچێت دەخەوێت، بەیانی کە بە خەبەر دێتەوە، دەبینێت کیسێك لە تەنیشت جێگاکەیەتی..!، کیسەکە دەکاتەوە، دەبینێت نۆ عەبایەی لەناودایە..!، بانگی هاوسەرەکەی دەکات، ژنەکە ئەوە چییە؟!، ژنەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: یەکێك لە هاوڕێکانت چوو بووە سەفەرێك، ئێستاش گەڕاوەتەوە و ئەو عەبایانەی بە دیاری بۆ هێناوی..!، پیاوەکەش دەڵێت: ئەی کو عەبایەی دەیەم؟!، ژنەکەشی دەڵێت: لێم شاردیەوە، چونکە ئەگەر ئەو عەبایانە هەمووی ببەخشی، هیچت بۆ نامێنێتەوە بیپۆشی!!!.

إرسال تعليق