لە یاری لووتکەی دووەم گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ”، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووە میوانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.
یارییەکە، کە دوێنێ شەو، لەسەر یاریگای «باخچەی فەرمانڕەواکان»ـی تایبەت بە یانە پاریسییەکە بەڕێوەچوو، تێیدا یەکێك لە بەهێزترین یارییەکانی ئەو وەرزەی تێدا نمایشکرا و، هەردوو یانەکە ئاستێکی بەرزیان لە هونەرەکانی تۆپی پێ لەسەر نواند.
پاریسییەکان بە هیوای بردنەوە بوون و دەیانویست کۆتایی بێنن بە ئەنجامە خراپەکانی ئەمدواییەیان لەسەر ئاستی خولی فەڕەنسی، کەتەلۆنییەکانیش بۆ درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانیان لە خولی ئیسپانی یارییان کرد، ئەوە بوو لە گێمی یەکەمدا هەردوو یانەکە بە ئامانجی بەدەستهێنانی بردنەوە بە یەکگەیشتن.
سەرەتا و لە خولەکی 10ـدا، بەرگریکاری بەڕازیلی “دیڤید لویز” گۆڵی یەکەمی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد، دوای خولەکێك “لیۆنێل میسی” ئەنجامەکەی بۆ بەرشەلۆنە یەکسان کردەوە، لە خولەکی 26ـدا، یاریزانی ئیتاڵی پاریس سانجێرمان گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و، گێمی یەکەمیش بە ئەنجامی (2-1) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا، تا ڕادەیەك هەمان ئاستی هەردوو یانە لە گێمی یەکەمدا بینرا، پاریسییەکان بە پشتبەستن بە پلانی بەرگری و هێڕشی هەڵگەڕاوە و کەتەلۆنییەکانیش بە هێڕشبردن و کۆنتڕۆلکردنی تۆپ و یاریگا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لە خولەکی 54ـدا، یاریزانی فەڕەنسی “ماتویدی” گۆڵی سێیەمی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکی 54ـدا گۆڵی دووەمیان لەلایەن “نێیمار” تۆمار کرد، بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، یارییەکەش بە بردنەوەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە ئەنجامی (3-2) کۆتاییهات.
بەو سەرکەوتنە گرنگە، یانەی پاریس سانجێرمان دەرسێکی گەورەی دایە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بە تایبەت کە سێ باشترین و ئاستبەرزبەرزترین یاریزان “ئیبراهیمۆڤیچ ” و “لاڤێتزی” و “تیاگۆ سێلڤا” بێبەشبوون، هاوکات یانە فەڕەنسییەکە توانی سەرووی ڕیزبەندی گروپی F بگرن و بەرشەلۆنە بخەنە دوای خۆیان.

إرسال تعليق