لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، کە یەکێتی ڕەوەندە ئیسلامییەکان لە ئیسپانیا ئەنجامیداوە، دەریدەخات، کە 500 هەزار موسڵمان، کە لەو وڵاتەدا دەژین، لە ڕەچەلەکدا خەڵکی ئیسپانیان.
لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە 1,6 ملیۆن موسڵمان لە ئیسپانیا دەژین، لەو ژمارەیەش 1,1 ملیۆنیان بێگانەن، ئەوانی دیکەش خەڵکی ئەسڵی ئیسپانیان.
لێکۆڵینەوەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، کە لە ماوەی 54 ساڵی ڕابردوودا، ئایینی ئیسلام گەشەی بەرچاوی کردووە لە ئیسپانیا و ژمارەی شوێنکەوتووانیشی لە زیادبووندایە.
لێکۆڵینەوەکە دووپات لەوەش دەکاتەوە، کە زۆربەی کۆچبەران لە باکوری ئەفریقیا و پاکستان و سەنیگال و جەزائیر ڕوویان لە ئیسپانیا کردووە، زۆربەشیان لە هەردوو هەرێمی “کەتەلۆنیا” و “ئەندەلوس” و شارە گەورەکانی “مەدرید”ـی پایتەخت و “ڤالەنسیا” نیشتەجێبوونە، کەمێکیشیان لە “ئەستۆریاس” و “کانتابریا” نیشتەجێن.

إرسال تعليق