Ads (728x90)

پیاڵەی چا لە نزیك کۆمپیۆتەر دامەنێن
ماوەیەك لەمەوبەر، کچێك تووشی ئازارێکی توند دەبێت لە چاوەکانیدا، ئەوەش بەهۆی دانیشتنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر بەدیار شاشەی کۆمپیۆتەرەوە بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت بۆ کۆکردنەوەی وێنە و بابەتی پەیوەندیدار بە توێژینەوەی تەخەروجەکەی.

بەهۆی زیادبوونی ئازارەکەشی، کچەکە دەچێتە نەخۆشخانە، لێرەدا پزیشك هۆکاری ئازارەکەی بۆ ئاشکرا دەکات و پێی دەڵێت: بەهۆی دانیشتنت بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار شاشەی کۆمپیۆتەرەوە، تۆ کێشەی وشکبوونی گلێنەی چاوت بۆ دروستبووە، چاوەکانیشت تیشکە بەهێزەکانی کۆمپیۆتەری بەرکەوتووە، بۆیە پزیشکەکە ئامۆژگاریکرد بە شتێکی نامۆ و پێیوت: پیاڵەیەك چا لەسەر مێزی کۆمپیۆتەرەکەت دابنێ!.

پزیشکەکە ئامۆژگاری کچەکەشی کرد و پێیوت، کاتژمێرەکانی دانیشتنت بەدیار شاشەی کۆمپیۆتەر کەمبکەوە، ئەگەریش بەدیار شاشەی کۆمپیۆتەر دانیشتی، پیاڵەیەك چا لەسەر مێزی کۆمپیۆتەرەکەت دابنێ، بەڵام با پیاڵە چایەکە نزیك بێت لە شاشەی کۆمپیۆتەرەکەت، باشتریش وایە لەو لایە بێت کە یەکەی سیستەمی کۆمپیۆتەر (سندوقی کۆمپیۆتەر)ـی تێدایە، چونکە پیاڵەی چا هەڵدەستێت بە مژینی ڕێژەیەکی گەورە لە تیشکەکان کە لە کۆمپیۆتەرەکەوە دەردەچن.

کچەکە تووشی سەرسوڕمان دەبێت و بە پزیشکەکە دەڵێت، من هەمیشە پیاڵە چایەکە لە تەنیشت خۆم دادەنێم لەو کاتەی کۆمپیۆتەر بەکاردەهێنم، بەڵام چایەکەش دەخۆمەوە!، پزیشکەکە پێیوت: ئەوەیان هەڵەیە، چونکە تۆ چایەکی پڕ لە تیشکەکانی کۆمپیۆتەر دەخۆیەوە!.

بۆیە لێرەدا لە ماڵپەڕی قەڵەم پرێس پێمان باشبوو ئەو زانیارییە بە هەموو هاوڕێیان بگەیەنین، چونکە پاش ڕوونبوونەوەی ئەو ڕاستییەی سەرەوە، سەرنجمان لە خاڵێکی دیکەی پەیوەندیدار داوە، بەوەی ڕەنگی چا تۆختر دەبێت، کە لەوانەیە هەندێك پێیانوابێ کە ئەوە بەهۆی تێپەڕبوونی کاتێکی زۆرە بەسەریدا، بەڵام دەرکەوتووە کە تامەکەشی دەگۆڕێت، کە ئەوەش دیسان بەهۆی تیشکەکانەوەیە، بۆیە داواکارین ئاگاداری خۆتان بن و ئەو زانیاریانە بە گرنگ و بایەخەوە وەربگرن و جێبەجێیان بکەن.

إرسال تعليق