پۆڵێنبەندییەکی نوێی ساڵانە بۆ باری گوزەرانی بەساڵاچووان دەریخستووە، ئەفغانستان خراپترین وڵاتە بۆ بەساڵاچووان لەسەر ئاستی جیهان، بەوەی ئەو وڵاتەی کیشوەری ئاسیا بۆ دووەم جار لەسەر یەك، لە پلەی کۆتایی ڕیزبەندییەکەدا دێت لە لیستی “Global Age Watch Index” کە لە “Help Age International” دەرچووە، باری تەندروستیش تێیدا بە شێوەیەکی تایبەت پۆڵێنکراوە، کە خراپترینە لەسەر ئاستی جیهان.
وڵاتی نەڕویج لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدا دێت بۆ باشترین وڵات بۆ بەساڵاچووان لە جیهان، دوای ئەویش هەریەك لە سوید و سویسرا و کەنەدا و ئەڵمانیا دێن، ئەو وڵاتانەش پارێزگاریان کرد لە مانەوەیان لە دە یەکەمەکانی ڕیزبەندییەکە.
بێجگە لە یابان “کە لە پلەی نۆیەمدا هاتووە”، وڵاتانی خاوەن پلەی دە یەکەمەکانی ڕیزبەندییەکە، جارێکی دیکە لە خۆرئاوای ئەوروپا و ئەمریکای باکور و ئاسیا و ئوستوڕاڵیان.
ڕاپۆرتی ڕیزبەندییەکە لە کاتێکدایە “کە تێیدا تەرکیز خراوەتە سەر خانەنشینان و هۆشداری تێدا دراوە لەوەی کە نیوەی دانیشتووانی جیهان ڕووبەڕووی داهاتووێکی نادیار دەبنەوە”، کە ئاستی مامناوەندی تەمەن بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 60 ساڵی زیاترە، بە هاتنی ساڵی ساڵی 2050 دوو ئەوەندە زیاد دەکات، بە واتای ئەوەی بەساڵاچووان 21%ـی کۆی گشتی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی پێکدێنن.
پۆڵێنبەندییەکە “کە 96 وڵات لەخۆدەگرێت و، 9 کەس لە هەر 10 کەس، کە تەمەنی 60 ساڵیان تێپەڕاند بێت، گرتۆتەوە”، ئاستی گوزەرانی بەساڵاچووانی لەسەر چوار پێوەر کردووەتە بنەمای دانانی ڕیزبەندی لیستەکە، پێوەرەکانیش ئەمانەن: گوزەرانی خانەنشینی، تەندروستی، توانای کەسی، ژینگەی لەبار و گونجاو.

إرسال تعليق