حکومەتی تورکیا بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا، کۆنگرەیەك دەربارەی ڕۆژژمێری کۆچی لە جیهانی ئیسلامیدا گرێبدات، لە پێناو ئەوەی هەموو وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لەسەر ڕۆژژمێرێکی یەکگرتووی کۆکەرەوەدا ڕێکبکەون.
جێگری سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکی “ئەکڕەم کلش”، بەمدواییانە ڕایگەیاندووە، زانستی فەلەکناسی بە شێوەیەکی گەورە پێشکەوتووە، بۆیە پێویستە مێژووێکی کۆچی یەکگرتوو بۆ هەموو وڵاتانی جیهانی ئیسلامی هەبێت.
لەو ڕووەوە، تورکیا میوانداری بەرپرسانی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی دەکات، لە شاری مێژوويی ئیستەنبۆل، یەکێك لە گەورە شارەکانی تورکیا.
ئەو بەرپرسەی تورکیا وتوویەتی، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە تورکیا، هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە وڵاتی سعودیە.
جێگەی باسە، هاوئاهەنگی لە نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامیدا نییە لە یەکبوونی مێژووی هەندێك لە بۆنە ئایینیەکان، بۆیەش دەبینین جۆرێك لە بێسەروبەری و جیاوازی و فرەیی لە مەڕاسیم و ئاهەنگەکان لەو وڵاتانەدا هەیە، بە تایبەت لەدیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان و شەوی قەدری پیرۆز، ئەوەش ڕێگرە لە بەردەم یەکخستنی ئاهەنگگێڕان بەو بۆنە پیرۆزانەوە.

إرسال تعليق