Ads (728x90)

بۆ مەدریدستاکان، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” سەلامەتە
لە یاری دوێنێ شەوی یانەی ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی لۆگۆریتسی بولگاری، لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا، ئەستێرەی درەوشاوەی پورتوگالی یانەکە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، بەهۆی بەریەککەوتن لەگەڵ یاریزانێکی تیپی بەرامبەر، تووشی ئازارێکی زۆر هات و بە ئەستەم یارییەکەی بۆ تەواو کرا.

دوای یارییەکە، دەستگاکانی ڕاگەیاندنی وەرزشی جیهان، پێشبینی ئەوەیان کرد بوو، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” پێکانەکەی گران بێت و لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەشیدا لە دوای یارییەکە، “کارلۆ ئەنشیلۆتی” ڕاهێنەر دڵنیایی دا لەسەر تەندروستی سوپەر ڕۆنالدۆ.

بەڵام هەر ئێستا پزیشکەکانی یانەی شاهانە موژدەیەکیان بە گوێی هاندەرانی یانەی قەڵای سپی و هەوادارانی ئەستێرە پورتوگالییەکە دا، کە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” سەلامەتە و هیچ پێکانێکی ترسناکی نییە، ئەوەشی هەبووە تەنیا ئازاری بەریەککەوتنەکە بووە، بۆیە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بۆ یاری سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بلباو ئامادەیە و بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری دەکات.

شایەنی باسە، لەو یارییەدا “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و، هۆکاری سەرەکی بردنەوەی یانەکەی و بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەکە و گرتنی پێشەنگی گروپەکەی بوو لە چامپیۆنزلیگ.

إرسال تعليق