زانا ئەمریکییەکان دەڵێن، کەمبوونەوەی توانای بەساڵاچووان لەسەر جیاکردنەوەی بۆنەکان، لەوانەیە پەیامێکی هۆشداری بێت و ناوەڕۆکەکەی ئەوە بێت، کە مردن نزیك بووەتەوە.
توێژەران لە ژێر سەرپەرشتی “گایانت بینتۆ” لە زانکۆی “شیکاگۆ”، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لە توێژینەوەیەکیاندا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری “بلوس وەن” بڵاوکراوەتەوە، پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر هەزاران کەس، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە کەمبوونەوەی توانای بەساڵاچووان لەسەر جیاکردنەوەی بۆنەکان، نیشانەی نزیکبوونەوەی مردنە، لەوانەشە تاقیکردنەوەی بۆنکردن ببێتە یەکێك لە تاقیکردنەوە پەسندکراوەکان لە دۆزینەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکی کوشندە.
هەر لە پەیوەند بەو بابەتەوە، “تۆماس هۆمل” لە زانکۆی “دریسدن”ـی ئەڵمانی بۆ زانستەکانی جێبەجێکردن، لە ئاخاوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە، هەر کاتێك توانای مرۆڤ لەسەر بۆنکردن کەمبوویەوە، زیاتر تووشی نەخۆشییەکان دەبێت (بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین، کە لەگەڵ پێشکەوتنی تەمەندا، هەستەوەری بۆنکردنیش کەمدەبێتەوە).
شایەنی باسە، نزیکەی 90%ـی تووشبووانی نەخۆشی زەهایمەر، هەستەوەری بۆنکردن لەدەستدەدەن، بە زۆریش وایە لەدەستدانی هەستەوەری بۆنکردن بە ئاماژەی یەکەم لە تووشبوون بەو نەخۆشییە دادەنرێت، هەروەکو زۆرینەی تووشبووان بە نەخۆشی “بارکنسۆن”، جۆرێك لە جۆرەکانی لەدەستدانی هەستەوەری بۆنکردنیان هەیە.
بۆ بیرهێنانەوەش، لەگەڵ پێشکەوتنی تەمەندا، هەستەوەری بۆنکردن لەلای مرۆڤ کەمدەبێتەوە.

إرسال تعليق