کەمێك پێش ئێستا، یاری دێربی لەندەن، کە یاری لووتکەی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” بوو، کۆتاییهات و یانەی چێلسی بە سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ پێگەی خۆی بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە سەرووی ڕیزبەندی خولەکە قایمتر کرد.
یارییەکە لەسەر یاریگای “ستامفۆرد بریدگ” بەڕێوەچوو، تێیدا یانەی چێلسی میوانداری یانەی ئەرسناڵی هاوشاری کرد، ڕووبەڕوونەوەکەیان زۆر بەهێز بوو، چونکە پێشتر ڕاهێنەری هەردوو یانەکە “خۆزێ مۆرینیۆ” و “ئارسین ڤینگەر” بە لێدوانی ئاگرین ڕووبەڕووی یەکتری بوو بوونەوە، بەڵام لەسەر یاریگا “خۆزێ مۆرینیۆ” گرەوەکەی لە “ئارسین ڤینگەر” بردەوە و توانی تیپەکەی بە تەکتیکێکی بەرز و جوان ئامادە بکات بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی.
لەو یارییەدا یانەی چێلسی بە ئاستێکی زۆر بەرز دەرکەوت و بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەسەر تۆپوەشێنەکان بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” قایمتر کرد، توانیشی پارێزگاری لە زنجیرە سەرکەوتنەکانی خۆی لە دەستپێکی ئەو وەرزە بکات، کە لە کۆی 7 یاریدا، 6 بردنەوە و تەنها یەك یەکسانبوونی هەیە.
گۆڵەکانی چێلسی لەلایەن یاریزانان “ئیدین هازارد” بە لێدانی پەناڵتی لە خولەکی 27 و “دییگۆ کۆستا” بە لێدانی پەناڵتی لە خولەکی 78ـەوە تۆمارکران، “دییگۆ کۆستا”ـی هێڕشبەریش بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، کۆی گۆڵەکانی لەو وەرزەدا گەیاندە 9 گۆڵ و سەرووی لیستی گۆڵکارانی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”ـی گرتووە، هەروەکو “ئیدین هازارد”یش ئەستێرەی درەوشاوەی یارییەکە بوو و، بە ئاستێکی ئێکجار بەرز دەرکەوت و، فاکتەری سەرەکی بردنەوەکەی شینپۆشەکانی لەندەن بوو.

إرسال تعليق