گەنجێك چووە لای پیاوێکی دانای چینی بۆ ئەوەی نهێنی سەرکەوتنی لێ فێر ببێت، پرسیاری لێکرد: دەتوانی بۆم باس بکەی نهێنی سەرکەوتن چییە؟!!... دانا چینییەکە بە هێمنی وەڵامی دایەوە و پێیوت: “پاڵنەرەکان نهێنی سەرکەوتنن”، گەنجەکە پرسیاری لێکردەوە: “ئەو پاڵنەرانە لە کوێوە دێن؟”... دانا چینییەکە بە هێمنی وەڵامی دایەوە: “لە ئارەزووە گڕگرتووەکانت”.
ئەوجارەیان گەنجەکە بە سەرسوڕمانەوە پرسیاری لێکرد: “چۆن ئارەزووە گڕگرتووەکانمان دەبێت؟!”... لێرەدا دانا چینییەکە بۆ چەند خولەکێك مۆڵەتی لە گەنجەکە وەرگرت و ڕۆیشت، پاشان بە خۆی و دەفرێکی پڕ لە ئاو گەڕایەوە و پرسیاری لە گەنجەکە کرد: تۆ دڵنیای لەوەی دەتەوێت سەرچاوەی ئارەزووە گڕگرتووەکان بزانی؟... گەنجەکە بە تامەزرۆییەوە وەڵامی دایەوە: “بێگومان”.
پیاوە داناکە داوای لە گەنجەکە کرد لە دەفرەکە نزیك ببێتەوە و تەماشایەکی ناوەوەی بکا، گەنجەکەش لە نزیکەوە تەماشایەکی دەفرەکەی کرد، لەناکاو پیاوە داناکە بە هەردوو دەستەکانی سەری گەنجەکەی گرت و خستییە ناو دەفری ئاوەکە!!!، کاتێك گەنجەکە هەستیکرد خەریکە دەخنکێت، دەستیکرد بە بەرەنگاربوونەوەی توند تا سەرکەوتوو بوو لە خۆڕزگارکردن و سەری خۆی لەناو ئاوەکە دەرهێنا، ئینجا تەماشایەکی پیاوە داناکەی کرد و بە تووڕەییەوە پرسیاری لێکرد: “ئەو کارە چ بوو کردت؟!”... پیاوە داناکە بە هێمنییەکەی خۆی و بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە و لێی پرسی: “چ شتێك لەو تاقیکردنەوە فێربوویت؟!”... گەنجەکە وتی: “هیچ شتێك فێر نەبووم!”.
پیاوە دانا چینییەکە تەماشایەکی گەنجەکەی کرد و پێیوت: “نا ڕۆڵە گیان، زۆر شت فێر بوویت، چونکە لە ماوەی چرکەکانی یەکەمدا، ویستت خۆت لە خنکان لەناو ئاوەکە دەرباز بکەیت، بەڵام پاڵنەرەکانت وەکو پێویست نەبوون بۆ ئەو کارە، بەڵام لە دوای ئەوە، هەمیشە ئارەزووی خۆڕزگارکردنت هەبوو، بەوەی دەستتکرد بە جووڵەکردن و بەرەنگاربوونەوە، بەڵام بە لەسەرەخۆیی، چونکە هێشتا پاڵنەرەکانت نەگەیشتبوونە بەرزترین پلەکانی، دواجار ئارەزووە گڕگرتووەکەت بۆ دروستبوو بۆ خۆڕزگارکردن، ئەو کاتەش تەنیا خۆت بووی سەرکەوتنت بەدەستهێنا، چونکە هیچ هێزێك نەبوو بتوانێت بتوەستێنێت”.
ئینجا پیاوە دانا چینییەکە بە زەردەخەنە هێمنەکەیەوە درێژەی بە ئامۆژگاریکردنی گەنجەکە دا و پێیوت: “کاتێك ئارەزووی گڕگرتووت هەبێت بۆ سەرکەوتن، هیچ یەکێك ناتوانێت بتوەستێنێت”.

إرسال تعليق