“کای ئەسیما”، کە تەمەنی 36 ساڵە، خەونی منداڵێتییەکەی بەدیهێنا و، بووە یەکەم ئافرەتی موسڵمانی باڵاپۆش، کە لە بواری ئاگرکوژاندنەوە لە شاری “ڕیتشمۆند”ـی پایتەختی ویلایەتی “ڤێرگینیا”ـی ئەمریکی کار بکات.
ئەو دوای بەدیهێنانی خەونی منداڵێتییەکەی، دووپاتی لەوە کردەوە، کە هەمیشە تامەزرۆ بووە ببێتە فەرمانبەر بۆ کارکردن لە پێناو ئەو ئەرکە پیرۆزە، کە خۆی لە پێشکەشکردنی پشتگیری و ڕزگارکردنی گیانی خەڵك دەبینێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکیش سەبارەت بە پەیوەندی حیجاب بە کارەکەیەوە، “کای ئەسیما” وتی: من لە هەڵوێستی خەڵك تێدەگەم، ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرپۆشی پارێزەر لە ئاگر دەکاتە سەری.
“کای ئەسیما” لە لێدوانەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، ئەو وێنانەی دەستگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر موسڵمان بڵاویان دەکەنەوە، ئەویشیان وەکو هەر موسڵمانێکی دیکە کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەو وێڕای ئەو ناهەقییەش، دووپات لەوە دەکاتەوە، کە بە مرۆڤدۆستییەکەی و ئارەزووکردنی بۆ بەخشین و پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ کۆمەڵگا، وەڵامیان دەداتەوە، بە تایبەتیش کە یەکەم موسڵمانی باڵاپۆشە کە لەو بوارە مرۆییەدا لە ئیدارەی شاری “ڕیتشمۆند” کار دەکات.

إرسال تعليق