هەندێك لە ڕۆژنامە ئیسپانییەکان، کە گرینگی بە هەردوو جەمسەرە گەورەکەی تۆپی پێی ئیسپانی و جیهانی (ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە) دەدەن، چەند وێنەیەکی درێسی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەیان بۆ وەرزی (2013-2014) بڵاوکردەوە.
لەوبارەیەوە، ڕۆژنامەی (ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ی کەتەلۆنی، کە بە مەیلداری سەرسەختانەی بۆ یانەی بلۆگرانا دەناسرێت، چەندین وێنەی دزەپێکراوی درێسی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ وەرزی داهاتوو (2013-2014) بڵاوکردووەتەوە، هاوکات ڕۆژنامەکانی (مارکا و ئاس) مەدریدی، کە ئینتیمای تەواویان بۆ یانەی شاهانە هەیە، چەندین وێنەی دزەپێکراوی درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بۆ وەرزی داهاتوو (2013-2014) بڵاوکردووەتەوە.
ئەوەشی دەبێتە بەڵگە بۆ ڕاستی ئەو وێنانە و دەیسەلمێنێت کە درێسەکانی وەرزی داهاتوو هەردوو یانەکە هەڵگری ئەو دیزاینە دەبن، بوونی ئەو دروشمانەیە کە لەسەر ڕووی پێشەوەی درێسەکان دەردەکەون، دروشمەکانیش بریتین لە دروشمی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیماڕاتی لەسەر درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید و دروشمی کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەڕی لەسەر درێسی یانەی بەرشەلۆنە.
شایەنی باسە، یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیماڕاتی واژۆ کردووە، بە پێی گرێبەستەکە، یانەی شاهانە دروشمی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیماڕاتی دەخاتە سەر ڕووبەری ڕێکلام لە درێسەکەی، هەروەکو یانەی بەرشەلۆنەش گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەڕی واژۆ کردووە، بە پێی گرێبەستەکە، یانەی بلۆگرانا دروشمی کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەڕی دەخاتە سەر ڕووبەری ڕێکلام لە درێسەکەی.
وێنەی درێسی سەرەکی و یەدەگی هەردوو یانەکە:

إرسال تعليق