Ads (728x90)

دوای تەوبەکردن، پارەی دزراوی پێش 30 ساڵی گەڕاندەوە
دزێکی ئەمریکی، کە تەوبەی کردووە و وازیهێناوە لە کاری خراپ، بڕیاری گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەکی دزراوی دا بۆ خاوەنەکەی، کە پێش (30) ساڵ لە یەکێك لە دوکانەکانی شاری (میشیغان) دزی بووی، بێجگە لەوەش، لەگەڵ بڕە پارەکەدا، قازانجەکەشی بۆ ناردووەتەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی (وۆڵد تی ڤی) ئەمریکی باسی ئەوەیکردووە، کە دزێكی نەناسراو بڕی (1200) دۆلاری ناردووە بۆ نووسینگەی (الشریف) لە ناوچەی (بێری) لە شاری (میشیغان)، ئەمەش لە بەرامبەر (800) دۆلاری ئەمریکی کە پێش (30) ساڵ لە یەکێك لە دوکانەکانی شاری (هاستینغز) دزی بووی.

دزەکە نامەیەکیشی خستبووە ناو بڕە پارە گەڕێنراوەکە، لە نامەکەدا هاتووە: هەڵسام بە کارێکی خراپ کە شەرمی لێ دەکەمەوە، کە پێویست بوو بەهۆی ئەو کارە نەشیاوە لەگەڵ هەستکردن بە تاوان بژیم، ناتوانم ڕادەی نیگەرانییەکەم دەرببڕم، من بۆ ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ لەگەڵ هەستکردن بە تاوان ژیاوم.

دزەکە لە کاتی گەڕاندنەوەی بڕە پارە دزراوەکەدا، داوای یارمەتی لە پۆلیس کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو پیاوەی خاوەنی پارەکەیە، هەروەکو بە پۆلیسی وتوە، ئەگەر پیاوەکەتان دۆزییەوە، داواتان لێدەکەم پێیبڵێن، کە دزەکە کەسێکی گەمژە بووە کاتێك ئەو دزییەی کردووە، ئاگاداریشی بکەنەوە، کە من زۆر پەشیمانم لەو کارە قێزەونەم.

إرسال تعليق