مرۆڤ خاوه‌نی پێنج هه‌سته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه، كه به‌هۆیانه‌وه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ركه‌ی هه‌ڵده‌كات، سه‌ره‌ڕای بایه‌خ و گرینگی ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه، كه له هه‌موو ڕووێكی ژیانماندا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌سته‌وه‌ری بینین “چاو” له هه‌موویان زیاتر بایه‌خدارتر و گرینگتره، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پرسیارت لێبكرێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، كه چ هه‌سته‌وه‌رێكه ناته‌وێت له‌ده‌ستی بده‌یت و بیدۆڕێنیت، بێگومان و به‌بێ دوودڵی ده‌یدركێنیت كه وه‌ڵامه‌كه‌ی چاوه.
له ڕاستییدا نیعمه‌تی بینین زۆر جیاواز و تایبه‌تمه‌نده، كه ناتوانرێت سنوورێك بۆ ڕاده‌ی پێویستیمان به‌و به‌خششه مه‌زنه خوداییه دابنرێت، كه ده‌توانین له چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ماندا، چه‌ند زانیارییه‌كی زۆر گرینگ ڕوونبكه‌ینه‌وه، كه ڕه‌نگه پێشتر نه‌مانزانیبن.
بۆیه ئێستا له خواره‌وه و له چه‌ند خاڵێكدا، ئه‌و زانیارییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌و هیوایه‌ی له به‌های ئه‌و نیعمه‌ته مه‌زنه تێبگه‌ین و، به‌كارهێنانی له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا كورتبكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خودای گه‌وره، چونكه هه‌ر هه‌سته‌وه‌ر و به‌خششێكی دیكه‌ی خوداییش، ئامانج و مه‌به‌ستی بنچینه‌یی له به‌خشینیدا، به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خودای په‌روه‌ردگاره، ڕه‌زامه‌ندیێك كه شكۆمه‌ندی دین و دونیای تێدا به‌رجه‌سته و مسۆگه‌ره.

- له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌مه‌ن، هه‌موو كه‌سێك پێویستی به چاویلكه ده‌بێت بۆ خوێندنه‌وه.
- هاوێنه‌ی چاو خێراتره له هاوێنه‌ی كامێرا.
- له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییدا گه‌شه‌ی چاو ته‌واو ده‌بێت و ئیدی پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه ده‌وه‌ستێت.
- ڕۆژانه نزیكه‌ی (15000) جار چاوتروكان له چاودا ڕووده‌دات.
- هه‌موو كه‌سێك له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا به ده‌ست ئاوه‌سپی ده‌ناڵێنێت.
- ده‌توانرێت بۆ یه‌كه‌مینجار نه‌خۆشی شه‌كره له‌ڕێی پشكنینی چاو ئاشكرا بكرێت.
- تۆ به عه‌قڵ ده‌بینیت نه‌ك به چاو.
- له كاتی په‌یدابوونی په‌ڵه ڕه‌شه‌كان تێیدا، چاو ده‌توانێت له‌گه‌ڵییان هه‌ڵبكات و خۆی بگونجێنێت.
- بینین به ڕێژه و ئه‌ندازه‌ی شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش (6/6) واتای باشترین بینین ناگه‌یه‌نێت.
- له كاتی وشكبوونیدا، چاو فرمێسك ده‌ڕێژێت.
ئاماده‌كردن/ به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگ له سایتی قه‌ڵه‌م پرێس
إرسال تعليق