Ads (728x90)

حەوت بنچینەکەی ئاسوودەیی
لە سەردەمێکی ئاڵۆز و جەنجاڵ دەژین، کە دەستکەوتنی ئاسوودەیی زۆر زەحمەت بووە، زۆربەمان گیرۆدەیی خەفەتباری بووین، بۆیە هەمیشە لە هەوڵی دۆزینەوەی کامەرانییدا دەگەڕێین، بەڵام چونکە کلیلەکەمان نەدۆزیوەتەوە،  دەرگاکەمان بۆ ناکرێتەوە.
جا بۆ ئەوەی ژیان لە کەشوهەوایەکی تەژی بە خۆشبەختی و کامەرانی و ئاسوودەیی بگوزەرێنیت و، دووربکەویتەو لەو قەڕەباڵغییەی ژیان، کە دونیایەك ناسۆری بەسەرتدا کەڵەکە کردووە، پێویستە حەوت بنچینەکەی ئاسوودەیی بناسیت و، کار بکەیت لەسەر دۆزینەوەی دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی توانای مسۆگەرکردنی هەر حەوت بنچینەکە.
ئەوەی خوارەوە، حەوت بنچینەکەیە، کە بەدیهێنەری خۆشبەختی و ئاسوودەیین بۆ مرۆڤ، بەو هیوایەی ئاسوودەیی و خۆشبەختی ببێتە بەشی هەموو لایەك:
  1. ڕقت لە کەس نەبێتەوە، هەرچەند هەڵە لە بەرامبەرت بکا.
  2. دوودڵ مەبە و هەمیشە دەستی پاڕانەوە بۆ قاپی پڕ ڕەحمەتی خودا بەرز بکەوە.
  3. بە سادەیی بژی، هەرچەندیش پلەبەرز و پایەبەرز بیت.
  4. پێشبینی خێر و خۆشی بکە، هەرچەند لە خەم و تەنگانەدا بژیت و، گومانت بە خودا باش بێت.
  5. زۆر ببەخشە، هەرچەند لە کەمیش بێبەش بکرێیت.
  6. پێبکەنە، هەرچەند دڵتەنگ و غەمگین بیت لە ناخەوە.
  7. هەرگیز لە پاشملە دۆست و هاوڕێکانت لە دوعای چاك بێبەش مەکە.

إرسال تعليق