Ads (728x90)

ئەستێرەکانی بلۆگرانا منداڵێکی نابینا دڵخۆش دەکەن
منداڵێکی نابینا توانی لە ڕێگەی دەستلێدان (لمس) ەوە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یەکتری جیا بکاتەوە، کە لە نێوانیاندا میسی و پویۆڵ و ئەبیدال و سانشێس هەبوون.
منداڵە نابیناکە کە ناوی (مامادۆ لامینی) و لە ڕەچەلەکدا خەڵکی وڵاتی سەنیگالە، سەردانی بارەگای یانەی بەرشەلۆنەی کرد و هەموو یاریزانەکانی بارسای ناسییەوە کە بەهۆی موتابەعەکردنی یارییەکانی یانەکە لە ڕێگەی ڕادیۆوە ئاشنایان بووە، ئەمەشیان بە دەستپێشخەرییەکی دامەزراوەی بارساوە بوو.
لەو دیدارەدا، مێسی و هاوڕێکانی خەندەیان خستە سەر لێوانی ئەو منداڵە نابینایە، کە بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی ئاڵۆزەوە، لە زگماکییەوە نابینایە.
پاشان ئەستێرەکانی بلۆگرانا هەڵسان بە ئیمزاکردنی درێسی یانە کەتەلۆنییەکە، کە بە شێوەیەکی تایبەت بەخشرایە ئەو منداڵە نابینایە، دواتر (مامادۆ لامینی) ئامادەی مەشقەکانی یاریزانەکانی بارسا بوو، نوێنەرێکی دامەزراوەی بارساش وردەکاری مەشقەکانی بۆ شیدەکردەوە.

إرسال تعليق