Ads (728x90)

“ڕایان گیگز” ئەفسانەی نیازپاکیی
لە یاری دوێنی شەودا، لە چوارچێوەی یاری گەڕانەوەی لووتکەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتدی کۆکردەوە، ژمارەی یارییەکانی “ڕایان گیگز” ئەستێرەی شەیتانە سوورەکان و پادشای شانۆی خەونەکان گەیشتە (١٠٠٠) یاری.
یارکردن بۆ ماوەی (٢٣) ساڵ و تاوەکو تەمەنی (٤٠) ساڵی، بە دەستکەوتێکی مێژوویی دەژمێردرێت، کە لەو چەند ڕۆژەی دواییدا، هەموو لایەك باسی لێوە دەکەن.
“ڕایان گیگز” ستایشی گەورەی لە لایەن یاریزانان و ڕاهێنەران و هاندەرانەوە پێگەیشت، ئەو ستایشانەش هەمووی لە شوێنی خۆیدان، چونکە “ڕایان گیگز” ئەفسانەی نیازپاکییە.
کەمن ئەوانەی پێشبینانکرد، کە ژیانی پیشەگەرییانەی ئەستێرەی تۆپی پێی وێڵزی “ڕایان گیگز” تا ئەو ڕادەیەی ئێستا درێژە بکێشێت، ئەو لە مانگی مارسی ساڵی (١٩٩١) کە ئەو کات تەمەنی (١٧) ساڵ بوو، لە لە گێمی دووەمی یاری یانەکەی (مانچستەر یونایتد) بەرامبەر یانەی ئیڤەرتۆن هاتە ناو یاریگا، کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، بەهرە و تواناکانی لە درەوشانەوەدان و یەکێکە لە گرینگترین یاریزانەکانی شەیتانە سوورەکان، باشترین بەڵگەشمان ئەو ئاستبەرزییە بوو کە دوێنێ شەو بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشکەشیکرد.

إرسال تعليق