Ads (728x90)

غاری ملێر بە دوای خەوشەکانی قوڕئاندا دەگەڕا، بەڵام (....)؟!
خۆرهەڵاتناسی کەنەدی ناسراو (دکتۆر گاری ملێر)، مامۆستای بیرکاری و مەنتیق لە زانکۆی (تۆرنتۆ)، بە یەکێك لە چالاکوانە تەبشیرییەکان دەژمێردرا کە بانگەشەی بۆ مەسیحییەت دەکرد، یەکێکیش بوو لەوانەی زانیاری زۆری لەسەر کتێبی پیرۆز هەبوو، ئەو زۆری حەز بە بابەتی بیرکاری و مەنتیق دەکرد.

ڕۆژێکیان بە مەبەستی دۆزینەوەی هەڵە تێیدا، ویستی قوڕئان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی لە بانگەوازیکردنی موسڵمانان بۆ نەسڕانییەت پشتئەستورتر بێت.. ئەو پێشبینی ئەوەی دەکرد قوڕئان کتێبێکی کۆن بێت کە پێش چواردە سەدە نووسراوە و باس لە بیابان و هتد.. دەکات، بەڵام تووشی سەرسوڕمانی هات کاتێك قوڕئانی بینی، بەڵکو ئەوەشی دۆزییەوە کە ئەو کتێبە هەندێك شت لەخۆدەگرێت کە لە هیچ کتێبێکی تردا نییە لە جیهان.. ئەو پێشبینی ئەوەشی دەکرد کە ئەو کتێبە باس لە هەندێك ڕووداوی ناخۆش بکات کە بەسەر پێغەمبەر موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) تێپەڕیوون لە نموونەی وەفاتکردنی خەدیجەی هاوسەری و وەفاتی کچ و کوڕەکانی، بەڵام هیچ یەکێكیانی لەمانە نەبینی، بەڵکو ئەوەی وایکرد زیاتر سەرسوڕماو بێت لەو کارەیدا، بینی لە قوڕئاندا سوڕەتێکی تەواو بەناوی (مریم) هەیە و تێیدا بە ڕێزگرتنەوە باسی (مریم) کراوە (سڵاوی خوای لەسەربێت) کە وێنەی ئەوە نییە لە کتێبەکانی نەسڕانیان تەنانەت لە ئینجیلەکانیشدا!!، نەشیبینی سوڕەتێك هەبێت لە قوڕئانی پیرۆزدا بەناوی (عائشة) یان (فاطمة)!!، ئەوەشی بینی کە لە قوڕئانی پیرۆزدا (25) جار ناوی (عیسی) - سڵاوی خوای لەسەربێت - هاتووە، لە کاتێکدا لە قوڕئانی پیرۆزدا تەنها (4) جار ناوی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) هاتووە!!، بەمەش (دکتۆرغاری ملێر) سەرسوڕماوتر بوو، بۆیە ئەوجارەیان بە قووڵییەوە دەستیکرد بە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز بەو ئامانجەی مەبەستەکەی خۆی تێدا بدۆزێتەوە، بەڵام ئەوجارەشیان شتێك وەکو بروسك بەر دڵی کەوت، کاتێك ئایەتی (82) ی لە سوڕەتی (مریم) خوێندەوە: ((أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا))، واتای ئایەتەکە: ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ سه‌رنجی قورئان ناده‌ن‏ و لێكی ناده‌نه‌وه‌‏ و لێی وردنابنه‌وه‌؟!، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌ بوایه‌ جگه‌ له‌ خوا، بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌كی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌.

(دکتۆرگاری ملێر) دەربارەی ئەو ئایەتەی سەرەوە دەڵێت: لەو بنەما زانستییە ناسراوانەی ئێستا، بنەمای دۆزینەوەی هەڵەکانە یان گەڕانە بە دوای هەڵەکان لە تیۆرەکاندا تاوەکو ڕاستییەکەیان دەسەلمێندرێت (Falsification test)، بەڵام ئەوی جێگەی سەرسوڕمانییە ئەوەیە، کە قوڕئانی پیرۆز داوا لە موسڵمانەکان و ناموسڵمانەکان دەکات بگەڕێن لە قوڕئاندا بۆ دۆزینەوەی هەڵە (کە بۆشیان ناکرێت هەڵەی تێدا بدۆزنەوە).

(دکتۆرگاری ملێر) هەر لەبارەی ئەو ئایەتەی سەرەوە دەڵێت: هیچ دانەری کتێبێك لە جیهاندا جورئەتی ئەوەی نییە کتێبێك دابنێت و ئینجا بڵێت ئەو کتێبە هەڵەی تێدا نییە، بەڵام تەواو بە پێچەوانەی قوڕئانەوە، کاتێك دەڵێت هەڵە لە قوڕئاندا نییە، بەڵکو ئەوەش دەخاتە بەردەمت، کە هەڵبستیت بە گەڕان بە دوای دۆزینەوەی هەڵە تێیدا (کە ناشتوانیت هەڵەی تێدا بدۆزیتەوە) وەکو ئەو ئایەتەی (دکتۆرگاری ملێر) بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ هەڵوەستەی لەسەرکردووە کە ئایەتی (30) ە لە سوڕەتی (الانبیاء) کاتێك خودای پەروەردگار دەفەرمووێت: ((أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ ))، واتای ئەو ئایەتە: ئایا ئه‌وانه‌ی بێ‌ باوه‌ڕ بوون، نه‌یانبینیووه‌ و بۆیان روون نه‌بۆته‌وه‌، کە به‌ڕاستی ئاسمانه‌كان ‏و زه‌وی یه‌ك پارچه‌ بوون، دوایی لێكمان جیاكردنه‌وه‌ (كه‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ ئه‌م راسته‌قینه‌ زانستیه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ په‌ی پێده‌برێت)، له‌ ئاویش هه‌موو شتێكی زیندوومان فه‌راهه‌مکردووە (ئاو، زۆربه‌ی پێكهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌وه‌ران ‏و رووه‌ك پێكده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه‌ هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن‏ (به‌و راستیانه‌ و به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێ‌سنووره‌ی ئێمه‌)؟!.

ئەو ئایەتە بووە بابەتی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە ساڵی (1973) خەڵاتی (نۆبڵ) ی بەدەستهێنا، توێژینەوە زانستییەکەش دەربارەی تیۆری (تەقینەوە گەورەکە) بوو، تیۆرەکە دەق دێنێتەوە بەسەر ئەوەی کە گەردوون لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورەوە بووە کە گەردوونی لێ دروستبووە، لەناویشیدا ئاسمانەکان و ئەستێرەکان.

ئێستا دێینە سەر بەشی کۆتایی ئایەتەکە کە باسی ئاو دەکات وەکو سەرچاوەی ژیان، لەوبارەیەوە (دکتۆرگاری ملێر) دەڵێت: ئەوە لە شتە سەرسوڕهێنەرەکانە، چونکە بەودواییانە زانستی سەردەم ئەوەی سەلماند، کە خانەی زیندوو لە (سیتۆپلازم) پێکدێت کە بریتیە لە (80%) ئەو خانەیە و، (سیتۆپلازم) یش بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئاو پێکهاتووە، ئایا پیاوێکی نەخوێندەوار، کە پێش (1400) ساڵ لە ئێستا ژیاوە، ئەگەر لەڕێی پەیوەندی سروشەوە بە خودای گەورەوە نەبێت،  چۆن دەبێت ئەو هەموو شتانە بزانێت.

دوای دەرکەوتنی ئەو ڕاستییانە، (دکتۆرگاری ملێر) موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند و، ئیدی دەستیکرد بە پێشکەشکردنی موحازەرە لە هەموو جیهان، بەڵکو چەندین مونازەرەی هەیە لەگەڵ پیاوانی ئایینی مەسیحییەت، کە پێشتر ئەو خۆی یەکێك بوو لەوان.

إرسال تعليق