Ads (728x90)

چارەسەری ماندووبوونی چاو لە بەردەم شاشەی کۆمپیۆتەر
ژمارەیەك لە زانایان سەرکەوتووبوون لە دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سادە و ئاسان بۆ کێشەی ماندووبوونی چاو لە بەردەم شاشەی کۆمپیۆتەر، کە زۆربەی بەکارهێنانی کۆمپیۆتەر بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەستییەوە دەناڵێنن، ڕێگەچارەکەش خۆی دەبینێتەوە لە شێوازێکی چارەسەری تایبەت، کە ناونراوە بە (٢٠-٢٠-٢٠-٢٠).
شێوازی ڕێگەچارە چارەسەرییە تازەکە بریتییە لەوەی، کە بەکارهێنەر لە هەر (٢٠) خولەکێکدا، (٢٠) جار هەڵبستێت بە نوقاندنی چاوە ماندووبووەکانی، هاوکات لەگەڵیشیدا بۆ ماوەی (٢٠) چرکە لە شاشەی کۆمپیۆتەرەکەی دووربکەوێتەوە، هەروەکو پێویستە لەو دەمەدا تەرکیزی بخاتە سەر شتێك کە (٢٠) پێ لێ دووربێت، ئەمەش بە گوێرەی ڕاپۆرتێك کە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) ی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە.
(دکتۆر ئیدوارد میندلسۆن) لە زانکۆی (تەکساس) کە یەکێكە لە بەشداربووانی دانانی ئەو شێوازە تازەیە دەڵێت: ئەو ڕێگەچارە چارەسەرییە، سەرەڕای سادەییەکەی کە تۆزێکیش نامۆیە، بەڵام سوودبەخشە و دەتوانێت جیاوازییەکی دیار بەدەستبێنێت، کە بەکارهێنەر هەستی پێبکات.

إرسال تعليق