Ads (728x90)

ڤیدیۆ: جووەکان دڵتەنگن بە پێشکەوتنی یانەکەیان بە گۆڵی یاریزانێکی موسڵمان
هاندەرانی یانەی (بیتار) ی ئیسڕائیلی ڕەتیانکردەوە ئاهەنگ بگێڕن بۆ ئەو گۆڵەی کە یانەکەیانی بەسەر تیپی ڕکابەر پێشخست، چونکە گۆڵەکە لە لایەن یاریزانێکی ڕوسی موسڵمانەوە (زاور ساداییڤ) تۆمارکرا کە لە بنچینەدا خەڵکی کۆماری شیشانە.
یارییەکە، کە لەسەر یاریگای یانەی (بیتار) ەوە بەڕێوە دەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە هەندەرانی یانەکە ئامادەیبوون، بەڵام کاتێك (زاور ساداییڤ) گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەیانی تۆمارکرد، هاندەران دڵتەنگ بوون و یاریگایان بەجێهێشت، ئیدی زۆری نەبرد تیپی ڕکابەرگۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد.
شایەنی باسە، هاندەرانی یانەی (بیتار) کە بە نەژادپەرستی بەناوبانگن، ڕەخنەیان لە دەستەی کاڕگێڕی یانەکەیان گرت و هەڵسان بە بەرزکردنەوەی دروشم و لافیتە، کە داواکاربوون بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامەی سەهیۆنیانەی یانەکەیان، ئەمەش پاش ئەوەی یانەی (بیتار) هەردوو یاریزانی موسڵمانی ڕوسی (زاور ساداییڤ) و (زابریال کادییڤ) ی هێنایە ڕیزەکانییەوە.
پێشتریش هاندەرانی ئەو یانەیە سەرئێشە و گیروگرفتیان بۆ یانەکەیان دروستکردبوو، پاش ئەوەی هەڵسابوون بە بەرزکردنەوەی دروشمی دوژمنکارانە بەرامبەر بە موسڵمانان.

بۆ بینینی ڤیدیۆی گۆڵەکە و کاردانەوەی جەماوەر و هاندەرانی یانە جووەکە، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:

إرسال تعليق