وا وەرزی بەهار بەڕێوەیە، هەموو مرۆڤە ژینگەدۆستەکانیش ئارەزووی بینینی دیمەنە دڵگیر و دڵڕفێنەکانی دەکەن، بۆیە لەسەر هەموو لایەك پێویستە ئەوە بزانن، کە چێژ و خۆشی بەهار، لە جوانی و پاکژی ژینگەدایە، ئەگەر خوانەخواستە ژینگەمان پیسبوو، واتە هەموو بەهار و هەموو ژیانمان لە لێواری ترسناکی دایە، بۆیە بە پێویستمانزانی بەبۆنەی نزیکبوونەوی هاتنەوەی وەرزی بەهار، لە سایتی (قەڵەم پرێس) چەند خاڵێك بۆ تەندروستی ژیانمان و پاراستنی پاکژی ژینگە قەشەنگەکەمان بخەینەڕوو.
چەند ڕێگەیەك هەن، کە هەندێکیان تایبەتن بە حکومەت و، هەندێکیشیان تایبەتن بە هاوڵاتیان، کە گرتنەبەریان زۆر زەڕوورن بۆ پاراستنی ژینگە.
حکومەت پێویستە لەسەری لەڕێی دانانی یاسای تایبەت، هەموو ئەو شتانە بە تاوان دابنێت کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگە، بەڵکو دەبێت حکومەت شەونخوونی بکات لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە، وەکو: داربڕین و زیانگەیاندن بە دارستانەکان، بە تاوان دانانی پیسکردنی ڕووبار و دەریاچەکان، بنیاتنانی وێستگەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاوی وشکبوو و سەرلەنوێ ژیاندنەوەیان، بنیاتنانی باخچە و پارکە نیشتیمانییەکان.
سەبارەت بە هاوڵاتییانیش، ئەوانیش بە چەند ڕێگەیك دەتوانن ژینگە بپارێزن، لەوانە: بەفێڕۆنەدانی ئاو، کەمتەرخەمی نەکردن لە پارستنی درەخت و گەڵاکان، زۆر گرینگە هەر هاوڵاتییەك لە شوێنی خۆی، دەوروبەرەکەی ئاگادار بکاتەوە لە بایەخ و زەڕووڕەتی پاکژی ژینگە، ئەمەشیان بە ڕوونکردنەوەی چەند خاڵێك بۆیان:

- نەسووتاندنی پاشماوەکانی زبڵ و پیساییەکان.
- دوورکەوتنەوە لە لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە سەنتەری شارەکان و لەو شوێنانەی کە ببێتە مایەی زیانگەیاندن بە پاکوخاوێنی ژینگە.
- بەکارهێنانی پەینی سروشتییانە لە کردە کشتوکاڵییەکان و شینایەتییەکاندا.
- بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ ئۆتۆمبێلەکان لەبری سووتەمەنی.
- دروستنەکردنی ناوچەی نیشتەجێکردن و پیشەسازی لەسەر حیسابی ناوچە کشتوکاڵییەکان.
- دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ کێشەی بە بیابانبوون.
إرسال تعليق