هاوسەرگیری نیعمەتێکی گەورەیە وەکو زانایان ئێستا دووپاتی لێدەکەنەوە، ئەو کاتەش سوودەکانی ئاشکرابوون کە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی ئەنجامدران و دووپاتیان کردەوەلەسەر ئەوەی، کە باوکایەتی ڕێگەیە بۆ خۆشبەختی.
لە توێژینەوەیەکی تازەدا، کە هەرسێ زانکۆی کالیفۆرنیا و ستانفۆرد و کۆلۆمبیای بەڕیتانی ئەنجامیانداوە، توێژەران گەیشتنە ئەو باوەڕەی، کە باوکەکان بەختەوەرترن بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی بێبەشن لە نیعمەتی باوکایەتی، بە واتای ئەوەی کە هاوسەرگیری و وەچەخستنەوە خۆشبەختی بە مرۆڤ دەبەخشن.
ئەو توێژینەوەیەش دژی ئەو بۆچوونەیە کە لە خۆرئاودا بڵاوە، کە خۆرئاواییەکان پێیانوایە خۆشبەختی پەیوەست نییە بە هاوسەرگیری و وەچەخستنەوە، ئەو ڕۆشنبیرییە بەربڵاوە وای لە خۆرئاوییەکان کردووە پرۆسەی وەچەخستنەوە کەمبکەنەوە و دەستبەرداری هاوسەرگیریی ببن!!.
پڕۆفیسۆر (ئەلیزابیس دۆن) دەڵێت: باوکەکان هەستی ئیجابییانەی زیاتر بەدەستدێنن بە بەراورد لەگەڵ هاوتاکانیان ئەوانەی بێبەشن لە نیعمەتی باوکایەتی یان نەچوونەتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.
بۆیە دەرکەوتنی ئەو ڕاستییە زانستییە، ئەوەمان بۆ ئاشکراتر دەکات، کە لە هاوسەرگیرییدا نیعمەتێکی گەورە هەیە، بەڵکو نیشانەیەك لە نیشانەکانی خودای پەروەردگاری تێدایە، وەکو خودای گەورە لە ئایەتی (21) لە سوڕەتی (الروم) دەفەرمووێت:
(( وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ))
واتە: یهكێك له نیشانه و بهڵگهكانی تری خودای پەروەردگار ئهوهیه، كه ههر له خۆتان، هاوسهری بۆ دروست كردوون بۆ ئهوهی ئارام بگرن لهلایاندا و، له نێوانتاندا خۆشهویستی و سۆز و میهرهبانی فهراههمکردووە، بهڕاستی لهو دیاردانهدا، نیشانه و بهڵگه ههیه بۆ كهسانێك بیردهكهنهوه و تێدهفكرن.

إرسال تعليق