Ads (728x90)

“دۆڵی گوڵەکان” ساڵانە سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن
وەرزی بەهار نزیکبووەوە، زەوی بە جوانی گوڵ خۆی دەڕازێنێتەوە، گوڵیش هێمای قەشەنگی و سیحری سروشتە.

لەسەر بەرزایی (١١٠٠٠) پێ لە شاخی (هیمالایا) ی خۆرئاوا، ئەو شوێنە دڵگیر و دڵڕەفێنە هەیە کە پێی دەڵێن “دۆڵی گوڵەکان”، کە لە باوەشی دۆڵێکی بە گوڵ داپۆشراو خۆی حەشارداوە.
“دۆڵی گوڵەکان” زیاتر لە دوو ملیار گوڵ بەرهەمدەهێنێت لە جۆرە جیاوازەکان.
تایبەتمەندیی “دۆڵی گوڵەکان” لە شوێنە سروشتییە سحیریەکەیدایە، کە وایکردبوو لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بکرێتە پارکێکی نیشتیمانی، هەروەکو بووە پاڵنەری ئەوەش کە یۆنسکۆ بیخاتە ناو لیستی کەلتوری مرۆیی جیهانی.
“دۆڵی گوڵەکان” دەکەوێتە سەر ڕووبەری (٨٧.٥) کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ویلایەتی جامۆ و کشمیر لە باکوری وڵاتی هیند، ساڵانەش نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن.
سەرەڕای سروشتە دڵگیر و قەشەنگەکەی، کە بۆتە شوێنە دڵڕفێنە سیحرییەکەی گەشتیاران و ژینگەدۆستان، هاوکات چەندین گیانداری دەگمەن لەو شوێنەدا دەژین کە هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە وکو: پڵنگی بەفرین، ورچی ڕەشی ئاسیایی، ورچی ئەسمەر و هتد.

وێنەی زیاتری “دۆڵی گوڵەکان” :

“دۆڵی گوڵەکان”
“دۆڵی گوڵەکان”
“دۆڵی گوڵەکان”

إرسال تعليق