زانایەکی ئوستوڕاڵی سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەی جینەیەك، کە ڕادەی ئارەزووکردنی مرۆڤ بۆ خواردن دیاری دەکات.
ئەو هەنگاوەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پسپۆڕە پزیشکییەکان بە مەبەستی پەرەپێدانی دەرمانی تازە بۆ بنەبڕکردنی نەخۆشییەکانی شەکرە و قەڵەوی.
زانای ئوستوڕاڵی (غریغ کۆلینز) لە زانکۆی (دیکین) لە شاری (مۆلبۆرن) سەرکەتوو بوو لە گەیشتن بەو دۆزینەوە گرینگە، پاش ئەوەی چەندین توێژینەوەی پەیوەندیداری بە نەخۆشی شەکرە لەسەر مشکەکانی بیاباندا ئەنجامدا.
زانا ئوستوڕاڵییەکە جینە تازەکەی ناوناوە (بیکۆن)، ئەو هەڵسا بە پەردە هەڵماڵین لەسەر ئەو دۆزینەوە گرینگە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەییەك، کە لە لایەن کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی شەکرە ڕێکخرابوو، تێیدا ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی، کە ئەو جینەیە، سێیەم مادەیە، کە وابەستە بە قەڵەوی، پاش هەردوو مادەی یەکەم و دووەم (لوبتین و پڕۆتین).
بە گوێرەی دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لەو دۆزینەوەیە، چارەسەری نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی تەنها پەیوەندی بە کاتەوە هەیە، بەمەش لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بنەبڕکردنی ئەو نەخۆشییانە ئاسان دەبێت.

إرسال تعليق