ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانی، بە تایبەت ئەوانەی سەر بە ڕژێمی سوریان، هەواڵی کوژرانی زانا و کەسایەتی ئایینی و بیرمەندی دیاری جیهانی ئیسلامی (شێخ محمد سعید ڕەمەزان ئەلبوتی) یان لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (21 / 3 / 2013) لە مزگەوتی (الإیمان) لە ناوچەی (المزرعة) ی دیمەشقی پایتەخت بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، تەقینەوە خۆکوژییەکە لەو کاتەدا بووە، کە (شێخ محمد سعید ڕەمەزان ئەلبوتی) خەریکی پێشکەشکردنی وانە هەفتانەکەی بووە، کە لەو مزگەوتە ئاراستەی ژمارەیەك لە قوتابییەکانی کردووە.
شێخ محمد سعید ڕەمەزان ئەلبوتی لە ڕەچەڵەکدا کوردە، بە دەیان زانای ئیسلامی لەسەر دەستی پێگەیشتوون، خاوەنی پێگەیەکی گەورە بووە لە جیهانی ئیسلامییدا و، خاوەنی چەندین پەرتووك و دەستنووسی دانسقەیە، کە نزیکەی (60) پەرتووکی دانراوی لە بوارە جۆربەجۆرەکانی تەفسیر و حەدیس و ئوسوڵ و سیرە و تەسەووف و هتد.. بڵاوکراونەتەوە و، جێپەنجەی کاریگەری لە خزمەتکردنی موسڵمانان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام جێهێشتووە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی بووە بۆ هەموو موسڵمانان ئەوەیە، کە لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریا لە دوو ساڵی ڕابردوودا، شێخ محمد سعید ڕەمەزان ئەلبوتی لە دژی ئەو شۆڕشە وەستایەوە و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ڕژێمە سەرکوتکار و خوێنڕێژەکەی بەشار ئەسەد دووپات کردەوە، تەنانەت بە لێدوان و فەتواکانی بەرگری لە ڕژێمی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد دەکرد، ئەمەش وایکرد تێڕوانین و هەڵوێستی موسڵمانان و زانایانی ئیسلام لە بەرامبەریدا گۆڕانی بەسەردا بێت، تەنانەت لە چەندین ناوەندی فیکری و ئیسلامی و جەماوەری دژایەتی بکرێت، هەر بۆیەش بە دووریش نازانرێت، کە لەو تەقینەوە خۆکوژییەدا کە لەناو مزگەوتی (الإیمان) دا لە ناوچەی (المزرعة) لە دیمەشقی پایتەخت بووە، بە دیاریکراوی ئەو کرابێتە ئامانج.
بۆ بیرهێنانەوەش، شێخ محمد سعید ڕەمەزان ئەلبوتی تەمەنی (84) ساڵ بوو.

إرسال تعليق