سروشتی سەرنجڕاکێشی دەستکردی خودا چەندە جوانە، کە مرۆڤ دەحەسێنێتەوە و وایلێدەکات بڕوانێت و بیر بکاتەوە لە گەورەیی خودای پەروەردگار.
یەکێك لە دیمەنە دڵگیرەکانی سروشتی سەرنجڕاکێش، ئەشکەوتێکە، کە قووڵاییەکەی دەگاتە (٣٠٠) مەتر، بێجگە لە ڕێڕەوێکی بچووك کە سەردەکێشێت بۆ قووڵایی (٥١٢) مەتر لە ژێر زەوی.
ئەشکەوتەکە دەکەوێتە ناوچەی (Aquismon region) لە وڵاتی مەکسیك، کە لە سەرەوە کراوەتەوە، بەمەش جوانییەکی تر بەخشیووەتە دیمەنەکە، چونکە بەهۆیەوە تیشکەکانی خۆر دێنە ناوەوەی و ئەو درەخت و گژوگیایەی تێیدایە دەگەشێتەوە.
ئەشکەوتەکە ناوی (Sótano de las Golondrinas) واتە: ئەو ئەشکەوتەی کە شتەکان قووت دەدات، لە لێواری ئەشکەوتەکەش چەندین تەیر و باڵندە دەژین.
ڕووبەری ئەشکەوتەکە سێ ئەوەندەی یاریگای تۆپی گەورەیە و بە گژوگیا ڕووپۆش کراوە کە مار و دووپشك و جانەورەکان تێیدا دەژین، دابەزین بۆ ناو ئەشکەوتەکە (١٠) چرکە دەخایەنێت، بەڵام بەرزبوونەوە (٤٠) خولەك دەخایەنێت، هەردوو کردەی دابەزین و بەرزبوونەوەکەش بەڕێی پەت ئەنجام دەدرێن، خەڵکانێکیش هەن شەوێکی تەواو تێیدا دەخەون.

إرسال تعليق