زۆربه‌مان خودامان خۆشده‌وێت، لێ نایناسین!، زیاتر لێی ده‌ترسێین تا ئه‌وه‌ی هیوای میهره‌بانیمان پێی هه‌بێت!، ئه‌مه ناونیشانی ئه‌و ته‌نگه‌ژه ده‌روونییه درێژخانهیه، كه ڕووبه‌ری به‌یه‌كگه‌یشتنی دڵه‌كانمان و نووری په‌روه‌ردگار به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه، بۆیه‌شه ده‌بینین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا قه‌یراناوییه.
شتێك كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گرینگ و چاره‌نووسسازه ئه‌وه‌یه، كه به تێگه‌یشتنه‌وه ئیمانمان پێی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزانه بیپه‌رستین، لێره‌دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م هاوكێشه‌ی پرسیارێكی زۆر گرینگه‌وه، ئایا تۆی به‌ڕێز به قه‌ناعه‌ته‌وه موسڵمانیت؟!، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایك و باوكت ئاوه‌ها به موسڵمانی بینیوون و تۆش هاوشێوه‌ی ئه‌وان موسڵمانیت؟!، تۆ چی له‌باره‌ی ئه‌ركان و ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام ده‌زانیت؟!، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر نزیكت بكه‌مه‌وه له مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌م، پێت ده‌ڵێم: تۆ چۆن ده‌توانیت بیسه‌لمێنیت كه ئیسلام ئایینی ڕاست و دروسته، به‌بێ ئه‌وه‌ی له قورئان و سوننه‌ت به‌ڵگه بهێنیته‌وه؟!.
پرسیارێكی گرنگتر و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌هاتر، تۆ چی له‌باره‌ی خوداوه ده‌زانیت؟!، له‌باره‌ی زانسته‌كه‌ی، تواناكه‌ی، میهره‌بانییه‌كه‌ی، به‌هێزییه‌كه‌ی، گه‌وره‌ییه‌كه‌ی، تاد..؟!، ئه‌و ئایه‌ته چی ده‌گه‌یه‌نێت به‌لای تۆوه: وإذا سألك عبادی عنی فإنی قریب؟!، به‌لای تۆوه ووشه‌ی (قریب) چ واتایه‌ك له‌خۆده‌گرێت؟!، ئایا دووركه‌وتنه‌وه‌ی تۆ له خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه، نابێته هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی مانای ئه‌و ووشه‌یه له هزر و بیر و تێگه‌یشتنی تۆدا؟!، ئه‌ی چۆن له واتای ئه‌وه تێده‌گه‌یت، كه میهره‌بانی خودا پێش تووڕه‌بوونی كه‌وتووه (إن رحمتی سبقت غضبی)؟!، وه ئایا یاخیبوونت له قه‌بوڵكردنی گشتگیرانه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یامی خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه، سه‌رناكێشێت بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی پێچه‌وانه‌كه‌ی؟!، وه چۆن واتاگه‌لێكی چه‌شنی (شدید العقاب) و (رؤوف رحیم) له یه‌ك په‌رتووكدا كۆده‌بنه‌وه و به چ پێودانگێك گونجانێك له نێوان هه‌بوونیان له‌و كتێبه‌دا ده‌سازێنیت؟!.
با ڕووونتر بپڕژێمه سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئامانجی نووسینی بابه‌ته‌كه‌م، زۆرێك له‌وانه‌ی له خۆرئاوا بوونه‌ته موسڵمان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بژارده‌ی كۆمهڵگاكانیانن، له ژیانی هزری خۆیاندا ساڵانێك به قۆناغی ئیلحاددا تێپه‌ڕیوون، كه له‌م قۆناغه‌دا نه‌یانتوانییوه وه‌ڵامی قه‌ناعه‌تهێن بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌میشه له خه‌یاڵیاندا ده‌خولانه‌وه، ئه‌وان هه‌ر كاتێك پرسیارێكیان بكردبا له باره‌ی بوونگه‌رایی و ئایینه‌وه، هه‌مان ئه‌و وه‌ڵامه ئامادانهیان دهستدهكهوتهوه كه له سه‌رچاوه‌ی جیاجیاوه پێشتر دهستیانكهوتبوو، بۆ نموونه: یه‌كێكیان له یاداشتێكیدا ده‌ڵێت: ‹‹من كه‌سێكی مولحید بووم، هه‌موو كردارێكی نه‌شیاو و ناشیرینم ئه‌نجامدا، لێ شتێك له سینه‌مدا هه‌بوو پێیدهووتم، كه خودایه‌ك له ئاسماندا هه‌یه››، به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی خۆی، ئه‌و سه‌ره‌ڕای سووربوونی له سه‌ر پرسیاركردن له پیاوانی ئایینی له كاتی ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵیاندا، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچوونێك له‌و ته‌نگه‌ژه ده‌روونییه‌ی پێیه‌وه ده‌یناڵاند، بەڵام ئه‌و زیاتر له ئیمان و باوه‌ڕی دوور ده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له میانی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ماده زانستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تگه‌لێكی چه‌شنی وزهناسی و ئاگاداربوونی به نووسینیهكانی كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سوفی گه‌وره، توانیویه‌تی له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا، پێ له سه‌ر ڕێگای خواناسینی ڕاسته‌قینه دابنێت، چونكه ئه‌و خوێندنه‌وانه وه‌كو گفتوگۆی جدییانه وابوون بۆی، ته‌نانه‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان(مولحیده‌كان) ڕهتیاندهكردهوه كه خودا هه‌بێت، به‌ڵام به قسه‌ی خۆیان، ئه‌و خوێندنه‌وانه ته‌كانیان داوهنهتێ تاوه‌كو به دوای خودادا بگه‌ڕێن، تا له كۆتاییەکەدا خودایان دۆزییه‌وه.
بۆیه هه‌قوایه به ووردی سه‌رنج له‌وه بده‌ین، كه كه‌سانێك كه به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی ئیسلام پێنهگهیشتبن و وه‌كو ئێمه قورئانیان نه‌خوێندبێته‌وه و له خوتبه‌كانی هه‌ینی و كۆڕی ئامۆژگارییه‌كان و ئه‌ڵقه‌كانی تهدریسیدا ئاماده نه‌بووبن، وه‌كو چۆن ئێمه ئاماده‌یان ده‌بین، ئاخۆ چۆن ئه‌و كه‌سانه له ئێمه‌مانان لێبوورده‌تر و تێگه‌یشتووترن له ئامانجه ئایینیه‌كان؟!، من دژی ئامۆژگاریكردن نیم، كه به‌داخه‌وه له ئێستادا ئامۆژگاریكارهكان زیاتر كار له سه‌ر بزوواندنی عاتیفه ده‌كه‌ن تا ئه‌وه‌ی ڕۆڵ ببین له چڕكردنه‌وه‌ی كۆشش و بابهتهكان له بازنه‌ی ئهقڵانییدا، بەڵام من دژی زیادهڕهویكردنم له ئامۆژگاریكردن وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه له زۆر كه‌ناڵ و دامه‌زراوه و شوێندا، ئامۆژگاریكردن بۆته شتێكی ڕۆتینی و ڕاگوزهریانه، ئامۆژگاریكارهكانیش هێنده زۆر بوون، كه شوێنێك و ده‌رفه‌تێكی ڕاسته‌قینه نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به ڕاستی ئه‌هلی ئامۆژگاریكردنن و قاڵبووی شاره‌زاییه‌كی به‌رفراوانن له‌و بواره‌دا، بۆیه ده‌بینین كه پرۆسه‌ی ئامۆژگاریكردن تادێت گرنگی خۆی له‌ده‌ستده‌دات، به ته‌رزێك كه هیچ كاریگه‌رییه‌ك دروست ناكات و هه‌ست نابزووێنێت!.
ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌پاڵ ئامۆژگاریكردن به شێوازه شایستهكهی، زیاتر خودا بناسێنین، مه‌به‌ستم خود و هه‌قیقه‌تی بوونی خودا نییه، چونكه ئه‌مه زانستێكه له سه‌روو ئیدراكی مرۆڤه‌كانه و ناتوانین پێیبگه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به عه‌قڵ له ڕێنماییه‌كانی تێبگه‌ین، نه‌وەكو به عاتیفه و دڵ، پێویستە شاره‌زایانه‌تر شۆڕ ببینه‌وه بۆ نێو قووڵایی هزره مه‌زنه‌كانی مرۆڤایه‌تی و زانستی و ئه‌ده‌بی، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هێمای بوونگه‌رایی گه‌وره بدۆزینه‌وه، باوه‌ڕی ته‌واویشم به‌وه هه‌یه، كه تێگه‌یشتنی ڕاسته‌قینه بۆ ده‌قی پیرۆز، مومكین نییه به ته‌نها له چوارچێوه‌ی زانسته‌كانی زمان‌ناسی و دهلالهتناسی و شهریعهتناسییهوه فه‌راهه‌م بكرێت، با ڕوونتر بیڵێم، هه‌ر ئه‌وه گرنگ نییه هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانمان له شێوازی كلاسیكیانهی ئامۆژگاریكردندا چڕ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو با به گه‌ڕان به دوای فه‌لسه‌فه‌كان و زانسته مادییه‌كانیش، ئه‌و په‌یامه مه‌زنه شیبكه‌ینه‌وه، كه ئه‌م دووه‌ی دوایی، له گه‌وهه‌ر و ئامانجه‌كاندا له گه‌ڵ زانستی شه‌ریعه‌تدا یه‌كده‌گرنه‌وه و ده‌بنه هاوبه‌شی یه‌كتر، بۆیه با بپرسین بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتر و زێتر بزانین، ئایا ئامانج له هه‌موو ئه‌مانه خۆشبه‌ختی مرۆڤ نییه؟!.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق