لە نوێترین توێژینەوەدا، کە بۆ زانینی ڕادەی سوودە تەندروستییەکانی نوێژکردن ئەنجامدراوە، دووپات لەوە کراوەتەوە، کە نوێژکردن گرنگی و بایەخە تەندروستییەکەی زۆر کاریگەرە بۆ لەشساخبوونی مرۆڤ.
لە توێژینەوەکەدا (892) موسڵمان کە تەمەنیان لە سەروو (65) ساڵییەوە بوو خرانە ژێر تاقیکردنەوە بۆ زانینی کاریگەرییەکانی نوێژ لەسەر تەندروستی مرۆڤ، سەەنجام دەرکەوت کە نوێژکردن پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی (زەهایمەر) و سنوور دادەنێت بۆ مەترسییەکانی تووشبوون بە لاوازبوونی بیر و هۆش.
سەبارەت بەو توێژینەوەیە، (پڕۆفیسۆر ڕیفکا ئینزلبیرغ) کە یەکێکە لە بەشداربووانی توێژینەوەکە دەڵێت: ئەو کەسەی نوێژ دەکات، لەکاتی نوێژکردنەکەیدا چالاکی (ڕۆشنبیریی و زەینی) زۆر دەبەخشێت، ئەمەش پاراستنێکی سروشتی پێکدێنێت بۆ ڕێگرتن لە بەردەم تووشبوونی بە نەخۆشی (زەهایمەر).
توێژینەوەکە (کە بە هەماهەنگی زانا ئەمریکییەکان لە زانکۆی کلیفلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ ئەنجامدراوە) ئەوەشی ئاشکردووە، کە نوێژکردن کاریگەری ئیجابییانە لەسەر نوێژخوێن جێدەهێڵێت، بە تەرزێك ئەو کاریگەرییە ئیجابییانەی نوێژکردن لە سەروو ئەو کاریگەرییە ئیجابییانەوەیە کە لە ئەنجامی فاکتەری فێرکردن لە دەمەزراوە پەروەردییەکانەوە پەیدا دەبن، چونکە فێرکردن ڕێگرە لە بەردەم تووشبوون بە نەخۆشی (زەهایمەر) و نەخۆشییەکانی بیر و هۆش بە ئەندازەی (24%)، لە کاتێکدا نوێژکردن ڕێگرە لە بەردەم تووشبوون بە نەخۆشی (زەهایمەر) و نەخۆشییەکانی بیر و هۆش بە ئەندازەی (50%)، ئاشکراشە کە جیاوازییەکە لە نیوە زیاترە.

إرسال تعليق