لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە بڕۆکسل ئەنجامدراوە، دیاردەیەکی زۆر دەگمەنی لەو جۆرەی ئاشکرا کردووە، ئەویش بوونی “مێرووی خۆکوژ” و “دیاردەی خۆتەقاندنەوە” یە لەناو مێرووە سپییەکاندا.
چۆنییەتی حاڵەتی خۆتەقاندنەوەکەش بەو شێوەیە ڕوونکراوەتەوە، کە مێرووە خۆکوژەکان هەڵدەستن بە هەڵگرتنی بۆمبە دروستکراوەکان لە شلەی ژەهراوی، لەو کاتەش کە کونە مێرووەکان دووچاری پەلاماری دوژمنکارانە ببنەوە، بۆمبەکان بە خۆیاندا دەتەقێننەوە، بەمەش گیان و ژیانی خۆیان دەکەنە قوربانی پاراستنی ژیانی هاوڕێکانیان.
لێکۆڵینەوەکە، کە لە لایەن تیمێك لە توێژەران لە ژێر سەرپەرشتی (جان شۆبۆتنیك) ەوە لە ئەکادیمیای هونەری زانستەکان لە (براغ) ئەنجامدراوە، ئەو بۆچوونە بەهێزەی بۆ دروستبووە، کە بە تەمەنترین مێروو بەو کارە (خۆتەقاندنەوە) هەڵدەستێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بەهێزی ددانەکانی لە پاشەکشەدایە و چالاکی و کارایی لە گەڕان بە دوای کۆکردنەوەی خۆراك بۆ کونە مێرووەکان لە پاشەکشەدایە، کە ئەمەش وایکردووە پیرە مێرووەکان بەو شێوەیە خزمەتی کونە مێرووەکانیان بکەن.
توێژەران کیسی تەقەمەنییان لەسەر پشتی مێروو دۆزییەوە لە جۆری ”نيوكابريترميس تاركوا”، کیسی تەقەمەنییەکەش لەو بەشەی جەستەی مێروودا هەبوو کە سینگی مێروو بە دواوەی دەبەستێتەوە.
هەروەکو لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کە مێرووە پیرەکان پەرە بەو چەکە دەدەن و لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەکارهێنانی لە کاتی پێویستدا.

إرسال تعليق