کۆمەڵەی پاراستنی بەکارهێنەری ئەڵمانی دووپاتیکردەوە لەوەی، کە خواردنی سەوزە و میوە بە ئەندازەی پێویست لەگەڵ هەر ژەمە خواردنێکدا، بە مەرجێکی سەرەکی دەژمێردرێت بۆ خۆاردنێکی تەندروست، چونکە سەوزە و میوە جەستەی مرۆڤ بەهێز دەکەن بە بڕی پێویست کە پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئامۆژگارییانکردووە بە خواردنی بە شێوەیەکی ڕۆژانە، بڕەکەش بریتییە لە (٤٠٠) گرام لە سەوزە و (٢٥٠) گرام میوە.
کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ئاماژەیکردووە بەوەی، کە شتێکی نموونەییە ئەگەر ئەو بڕەی لە سەرەوە نیشانکرا (٤٠٠ گرام لە سەوزە و ٢٥٠ گرام میوە) دابەشبکرێت بۆ سەر پێنج ژەمە خواردنی ڕۆژانە.
هەروەکو کۆمەڵە ئەڵمانییەکە دووپاتیکرووەتەوە لەوەی، کە ئەگەر کەسێك نەیتوانی و بۆینەکرا پابەند بێت بەو ئامۆژگارییانەی پسپۆڕانی بواری پزیشکی، ئەوا زۆر بە سادەیی دەتوانێت بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوە لەگەڵ هەر ژەمە خواردنێکی سەرەکی بخوات، چونکە ئەوەی کە گرینگە، دابینکردنی بڕی پێویستە لە سەوزە و میوە لەگەڵ ژەمە خواردنەکانی ڕۆژانەدا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو شێوازەی دەگیرێتەبەر.

إرسال تعليق