Ads (728x90)

ئیعجازی بوردەی حەزرەتی موحەممەد (دخ)
بوردەی پێغەمبەرمان حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) کە بە دیاری پێشکەش بە (ئووەیسی ئەلقەرەنی) کراوە و ئێستا لە یەکێك لە مۆزەخانەکانی تورکیایە، بە گرینگترین سەرچاوەکانی ڕاکێشان لە تورکیا دادەنرێت لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا.

بەهۆی شێوازی پاراستن و هەڵگرتنەکەی، کە لە ڕابردوودا پەیڕەو دەکرا، چەند بەشێك لە بوردەی پێغەمبەر (دخ) دووچاری لەناوچوون ببوون، ئەمەش وای لە سەرپەرشتیارانی ئەو بوردەیە کرد، پەنا ببەنە بەر بەناوبانگترین پسپۆڕانی جیهان بۆ پاراستن و هەڵگرتن و دووبارە نمایشکردنەوەی بۆ خەڵك.

لە ماوەی یەك ساڵیشدا، پرۆسەی پاراستن و هەڵگرتنی بوردەی پێغەمبەر (دخ) بەڕێوەچوو، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو هۆکارانەی کە نابێتە هۆی دروستکردنی گۆڕانکاری یان زیادکردنێك لە بوردەی پێغەمبەر (دخ)، ئەمەش لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی جەزیرەی هەواڵنامەیی بە ڕوونی دەردەکەوێت، کە لە ماوەکانی ڕابردوو لەسەر بوردەی پێغەمبەر (دخ) بڵاویکردەوە.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لە بوردەی پێغەمبەر (دخ)، ئەوەیە کە بوردەی پێغەمبەر (دخ) هیچ جۆرە میکرۆبێکی تێدا نییە، بە پێچەوانەی مێزەر و پشتێنەی (ئووەیسی ئەلقەرەنی) کە سەرەڕای پاراستن و هەڵگرتنی لە هەمان ئەو سندوقەی کە بوردەی پێغەمبەر (دخ) تێدایە!!.
بۆ بینینی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی جەزیرە لەسەر  بوردەی پێغەمبەر (دخ)، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:


إرسال تعليق