لە فەرموودەیەکی دانسقە و سەرسوڕهێنەریدا، حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) گەردوون بە ئەڵقە دەشوبهێنێت.
ئەوەشی گرینگە لە لێکەوتە زانستییەکانی ئەو فەرموودەیەدا، هاتنەئارای تیۆرێکی نوێیە لە ئێستادا، کە ئەگەری ئەوە دەردەخات، پێدەچێت شێوەی گەردوون لە شێوەی ئەڵقەیەکی گەورە بێت!.
ئەوەشی گرینگە لە لێکەوتە زانستییەکانی ئەو فەرموودەیەدا، هاتنەئارای تیۆرێکی نوێیە لە ئێستادا، کە ئەگەری ئەوە دەردەخات، پێدەچێت شێوەی گەردوون لە شێوەی ئەڵقەیەکی گەورە بێت!.
لەوبارەیەوە، یەکێك لە تیۆرەکان دەڵێت: گەردوون ئەڵقەیەکی زۆر بچووکە و لە فەزایەکی زۆر بەرفراواندا مەلە دەکات.. لە ڕاستییدا هەموو گەردوونەکان لە دەوری سەنتەری ئەڵقەیەك دەخولێنەوە، ئەو خولانەوەیەش چەندین ملیار ساڵ دەخایەنێت.
ئەو تیۆرە لە لایەن زانایانەوە ڕێزلێگیراوە، چونکە زۆرێك لە دیاردە گەردوونییەکان ڕاڤە دەکات لە نموونەی (فراوانبوونی گەردوون).
سبحان اللە.. فەرموودەیەکی خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) هەیە، کە دووپات لەوە دەکاتەوە، کە گەردوون بریتییە لە ئەڵقەیەکی بچووك لە بەرامبەر شتێکی زۆر لە خۆی گەورەتر کە (کورسی حوکمڕانی خودایە)، خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) دەفەرمووێت:
(( مَا السَّمَواتُ الَّسَبْعُ فِي الكُرْسِيِّ إلّا كَحَلْقَةٍ مُلْقَاةٍ بِأَرْضِ فَلاةٍ )) رواە البیهقی..
واتە: هەر حەوت ئاسمانەکە لە چاو کورسی حوکمڕانی خودا دا، تەنها لە ئەڵقەیەکی فڕێدراو لە بیابان دەچێت، مەبەستی خۆشەویست لەو شوبهاندنە، ڕوونکردنەوەی ئەو جیاوازییە گەورەیەیە کە لە نێوان قەبارەی کورسی حوکمڕانی خودا و گەردووندا هەیە.
پرسیارەکەدا لێرە ئەوەیە، چۆن حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) ئەو شوبهاندنەی زانی کە لەگەڵ ڕاستییە زانستییەکان ڕێککەوتووە، بە تایبەت لە سەردەمێکدا کە هیچ یەکێك نەبووە شتێك بزانێت دەربارەی نهێنییەکانی گەردوون!!.
إرسال تعليق