Ads (728x90)

 “ڤلادیمێر پۆتین” خۆی بەنزین دەکاتە ئۆتۆمبێلەکەی
لە هەڵوێستێکی سەرنجڕاکێشدا، کە بووە جێی مشتومڕێکی زۆر لە نێوان بەشداربووانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تۆڕی ئینتەرنێت، “ڤلادیمێر پۆتین” سەرۆکی ڕوسیا خۆی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکەی دەکات.
لە وێنەیەکدا، کە ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی ڕوسیا پیشاندەدات،  “ڤلادیمێر پۆتین” لە وێستگەیەکی سووتەمەنییدا (بەنزینخانەیەک) وەستاوە و خۆی بەنزین دەکاتە ئۆتۆمبێلەکەی.
لە بەشێکی دیکەی وێنەکەدا، جۆری ئۆتۆمبێلەکەی “ڤلادیمێر پۆتین” دەردەکەوێت، کە لە جۆری “لادا” یە، کە ئەو ئۆتۆمبێلەش، لە ئۆتۆمبێلە میللییەکانە لە ڕوسیا، هەروەکو لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، کە “ڤلادیمێر پۆتین” بە تەنها و بەبێ پاسەوان کارەکەی ئەنجامدەدات
ئەو هەڵوێستەی “ڤلادیمێر پۆتین” دووپات لەوە دەکاتەوە، کە “ڤلادیمێر پۆتین” مرۆڤێکی سادەیە، پۆستی سەرۆکایەتیش نەبۆتە ڕێگر لەوەی، کە وەکو هەر هاوڵاتییەکی سادە دەربکەوێت، ئەمەش هەڵوێستێکی ستایشکراوە و جێگەی پەسندی و دڵخۆشی هاوڵاتییانە.

إرسال تعليق