له‌و بابه‌تدا، ده‌مه‌وێت چیرۆكێكی گرینگ بگێڕمه‌وه كه له ماوه‌ی (10) خوله‌كدا له په‌رتووكێكدا خوێندمه‌وه و، له هه‌ر خوله‌كێك له‌و (10) خوله‌كه‌دا، پرسیارێكی گرینگتر له مێشكمدا چه‌كه‌ره‌ی ده‌كرد، تۆ بڵێی بگه‌ینه زه‌مه‌نێك كه پاڵه‌وانی له‌و شێوه‌یه ببینینه‌وه؟! یاخود لانیكه‌م، خوازیاری ئه‌وه بین كه وا هه‌ست بكه‌ین تا ئێستاش تۆزێك شه‌فافیه‌تمان له‌ناودا ماوه كه ئه‌وان هه‌یانبوو؟، له پاڵ ئه‌وه‌شدا زنجیره وانه‌یه‌كی گه‌وره له‌و سه‌ربوورده‌یه به‌دیده‌كرێت كه په‌یوه‌ستن به سوودی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانی ئێمه‌مانان به تایبه‌ت له‌و هه‌لومه‌رج و هه‌ڵوێستانه‌ی ئێستاماندا كه ده‌خوازن به به‌رچاوڕوونی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق (ڕه‌زای خوای له سه‌ر بێت) دوای وه‌فاتی خۆشه‌ویست (دخ)، به جێ‌نشین بۆ موسڵمانان هه‌ڵبژێردرا، ڕۆژێكیان بینیان ده‌چووه بازاڕ و كوتاڵی به سه‌ر شانه‌وه بوو بیفرۆشێت، عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و ئه‌بو عوبه‌یده‌ی كوڕی جه‌ڕڕاح (ڕه‌زای خوایان له سه‌ر بێت) پێیده‌گه‌ن و پرسیاری لێده‌كه‌ن:
به‌ره‌و كوێ ده‌چیت ئه‌ی جێنشینی موسڵمانان؟.
ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق (ڕه‌زای خوای له سه‌ر بێت) ده‌ڵێت: به‌ره‌و بازاڕ!..
پێیانووت: تۆ بوویته جێنشینی موسڵمان، ئه‌وه چی ده‌فرۆشیت؟!..
ده‌ڵێت: ئه‌ی بژێوی خێزانه‌كه‌م و منداڵه‌كانم له كوێ دابین بكه‌م؟!..
پێیانووت: له گه‌ڵمان وه‌ره با شتێكت بۆ دابین بكه‌ین..
به‌یه‌كه‌وه ڕۆیشتن، بڕیاریاندا ساڵانه (250) دینار و هه‌ندێك مه‌ڕوماڵاتی بۆ دابین بكه‌ن.
دوای ماوه‌یه‌ك، عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (ڕه‌زای خوای له سه‌ر بێت) له (به‌قیع) كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكی بینی كه ده‌یانوویست ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق ببینن تاوه‌كو حوكم له سه‌ر ناكۆكییه‌كی نێوانیان بدات، عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (ڕه‌زای خوای له سه‌ر بێت) ڕۆیشت تاوه‌كو به‌دوایدا بگه‌ڕێت ، بینی وا له بازاڕ خه‌ریكی كڕین و فرۆشتنه!، ده‌ستیگرت و پێی‌ووت وه‌ره بۆ ئێره ئه‌و حوكمه بده.
ووتی: پێوویستم به‌وه نییه ببم به ئه‌میری ئێوه، ئه‌و به‌شه ڕزقه‌ی بۆتان دابینكردووم، به‌شی خۆم و خێزانم ناكات!!..
حه‌زره‌تی عومه‌ر پێی‌ووت: بۆت زیاد ده‌كه‌ین.
حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر ووتی: باشه، به‌س ده‌بێت سێسه‌د دینار و مه‌ڕوماڵاته‌كه‌شی له گه‌ڵ بێت (به زیادكردنی په‌نجا دینار)..
حه‌زره‌تی عومه‌ر ووتی: ئه‌وه نا (ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ زیاد بكا).
له‌و وه‌خته‌دا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب هات و ووتی: ئه‌ی عومه‌ر بۆی ته‌واو بكه (سێسه‌د دینار و مه‌ڕوماڵاته‌كه‌شی له گه‌ڵ بێت)..
حه‌زره‌تی عومه‌ر به حه‌زره‌تی عه‌لی ووت: ئه‌وه‌ت پێ شتێكی باشه؟.
حه‌زره‌تی عه‌لی ووتی: به‌ڵێ.
حه‌زره‌تی عومه‌ر به حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كری ووت: ئه‌وه كردمان (بڕیارماندا به زیادكردنه‌كه).
حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر ڕۆیشت به‌ره‌و مزگه‌وت و چووه سه‌ر مینبه‌ر و خه‌ڵك له ده‌وری كۆبوونه‌وه، به خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: ئه‌ی خه‌ڵكینه، مووچه‌ی ساڵانه‌ی من (250) دینار و هه‌ندێك مه‌ڕوماڵات بوو، ئێستا عومه‌ر و عه‌لی بۆیان زیادكردووم بۆ (سێسه‌د دینار و مه‌ڕوماڵاته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بێت)، ئایا ئێوه ڕازین؟.
موهاجیره‌كان ووتیان: به‌ڵێ ڕازین.
به‌ڕێزان، حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر توانی زۆر به ساده‌ییه‌وه، بنچینه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی داهاتی دارایی فه‌رمانڕه‌وا له داهاتی دارایی ده‌وڵه‌ت به جوانترین وێنه ڕوون بكاته‌وه، هه‌روه‌ك توانی (به به‌خشینی نموونه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه به ڕای گشتی خه‌ڵك) بیسه‌لمێنێت كه میلله‌ت توانای ڕاستكردنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای هه‌یه (ئه‌گه‌ر خوار بۆوه) یان ئاگاداری بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر شتێكی له بیرچوو، یان ئامۆژگاری بكه‌ن ئه‌گه‌ر گومڕابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر بیه‌وێت (له‌م واقیعه‌دا) یه‌كه‌مین ووتاری دوای بوونی به پێشه‌وای موسڵمانان، ته‌رجه‌مه‌ی نموونه‌یه‌كی پراكتیكیانه‌ی زیندوو بۆ چه‌مكی پێشه‌وایه‌تی وسه‌رۆكایه‌تیكردن بكات، هاوكات ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه كاركردن هیچ نه‌نگییه‌كی تێدا نییه بۆ هیچ كه‌سێك وه له هه‌ر پۆست و پایه‌یه‌كدا بێت.
له ڕاستییدا، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربوورده‌یه، ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه سه‌رسام بین به كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه، با هه‌ڵوه‌سته‌كردنمان له‌و ووێستگه‌یه‌وه تێپه‌ڕتر ببێت و، با سه‌رله‌نوێ به گیانێكی به‌هێز، هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆنه‌ویستانه، په‌یڕه‌وی ئه‌و خه‌سڵه‌ت و هه‌ڵوێسته به‌رزانه‌یان بكه‌ین، چونكه ئه‌مه مانای شوێنكه‌وتوویی ڕاسته‌قینه‌مان پێده‌به‌خشێت.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق