“لۆلا دی سیلڤیا” سەرۆکی پێشووی بەڕازیل، لە هەڵوێستێکی کاریگەردا، بە کوڵ گریا، دەزانن بۆ؟!.
ئەو، سەرەتا بە کاری بۆیاغچێتی پێڵاو دەستیپێکرد، تا وڵاتەکەی گەیاندە ئاستێك لە پێشکەوتن، کە ببێتە یەکێك لە وڵاتە بەهێزەکانی ئابوری جیهان و یەکێکیش لە هێزە سەرەکییەکانی کیشوەری ئەمریکای باشور.
خانەوادەی ئەو پیاوە ناچاربوون لە تاقە ژوورێك لە ناوچەیەکی هەژارنشینی شارێك نیشتەجێ ببن، ژوورێك کە کەوتبووە پشت یانەیەکی شەوانە، کە دەنگی سەما و مۆزیک و جنێوی مەست و سەرخۆشەکانی تێدا بەرز دەبووەوە!.
دایکی ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەی بینی لە پەروەردەکردن و دروستکردنی کەسایەتی “لۆلا دی سیلڤیا”.
بۆیەش “لۆلا دی سیلڤیا” داندەنێت و دەڵێت: دایکم فێری کردم چۆن سەربەرزانە بە ڕێگەدا بڕۆم، ئەو فێری کردم چۆن ڕێزی خۆم بگرم بۆ ئەوەی کەسانی دیکە ڕێزم بگرن.
“لۆلا دی سیلڤیا”لە تەمەنێکی زووەوە دەستیکرد بە خوێندن، بەڵام بەهۆی هەژاری و بێدەرەتانی بنەماڵەکەیان، لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی وازیهێنا لە خوێندن، ئەمەش ناچاریکرد دەستبکات بە کاری بۆیاغچێتی پێڵاو لە دەوروبەری شاری “ساوپاولۆ” و بۆ ماوەیەکی زۆر لەو کارەدا بەردەوام بێت، دواتر لە وێستگەیەکی بەنزین کاریکردووە، پاشان کاری فیتەری و سەوزەفرۆشی کردووە، دواجار بووەتە پسپۆڕ لە بواری کانزاییدا، داوی پەیوەندیکردنی بە کارگەی “فیس ماترا” و بەشداریکردنی لە وۆرکشۆپێکی سێ ساڵان، لە کاتی کارکردنی لە کارگەیەکی دروستکردنی پارچەکانی ئۆتۆمبێلدا، پەنجەی گچکەی دەستی چەپی لە دەستدا کە ئەو دەمانە تەمەنی (19) ساڵ بووە.
ئا ئەوە باکگراوەند و پێشینەی ژیانی سەرۆکی پێشووی بەڕازیل “لۆلا دی سیلڤیا” بووە، کە کاتێك وادەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو دەبێت، گەل نایەوێت “لۆلا دی سیلڤیا” واز لە پۆستی سەرۆکایەتی بهێنێت و داوای لێدەکەن بەردەوام بێت و گۆڕانکاری زیاتر ئەنجام بدات، بەڵام “لۆلا دی سیلڤیا” ڕەتیکردەوە ئەو داواکارییەی گەلەی قەبوڵ بکات..!، بۆیە دەستدەکاتە گریان..!، چونکە نەیتوانی خواستی گەلەکەی بەدیبێنێت و بە دەنگ داواکارییەکانیان بۆ پێشخستنی وڵاتەکەیانەوە بێت.
بە ڕاستی “لۆلا دی سیلڤیا” سەلماندی، کە سەرۆکایەتی بەو شێوەیە دەبێت، سەرۆکیش کە دەڕوات، دەبێت گەل داوای مانەوەی بکەن، نەوەك پێش وادەی تەواوبوونی ئەرکەکانی پێیبڵێین ((بڕۆ وازبێنە))؟!.

إرسال تعليق