خودای پەروەردگاری نیعمەتی بینینی پێبەخشیووین بۆ ئەوەی دەوروبەرمان بە شێوە سروشتییەکە ببینین، بەڵام ئایا ڕۆژێك بە خەیاڵتدا هاتووە، ئەگەر شتەکان بە پێچەوانەوە ببینیت، تۆ بڵێی ژیانت چۆن بگوزەرێنیت؟، بە دڵنیاییەوە وەڵامەکەت (نەخێر) ە.
ژیانی (بۆیانا دانیلۆڤیتش) کە کچێکی سڕبی تەمەن (٢٨) ساڵەیە، لە حاڵەتێکی نەخۆشیی دەگمەندایە، کە شتەکان بە پێچەوانەوە دەبینێت، ئەمەش زانایان و پزیشکانی تووشی سەرسوڕمانی قووڵ کردووە، کە بوونی ئەو حاڵەتە دەگمەنەیان گێڕاوەتەوە بۆ بوونی شڵەژان لەو شێوازەی کە مێشك بەهۆیەوە وێنەکان دەبینێت.
لای خۆیەوە (بۆیانا دانیلۆڤیتش) ئەو حاڵەتە بە ئاسایی دەزانێت و ڕوونیدەکاتەوە، کە چاوەکانی وێنەکان بە شێوەیەکی تەواو و دروست دەبینن، بەڵام مێشك پێچەوانەیان دەکاتەوە.

إرسال تعليق