Ads (728x90)

“پێڵاوی قسەکەر” داهێنانە زیرەکەکەی گۆگڵ
کۆمپانیای گۆگڵ هەڵساوە بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەکی تازە بەناوی “پێڵاوی قسەکەر”، تێیدا ئامێری هەستەوەری تێکەڵ بە ناوەوەی پێڵاوی وەرزشی کردووە.

داهێنانەکە بە جۆرێکە کە هەر وەرزشوانێك لەبەری بکات، پێڵاوەکە لە پەیوەندی بەردەوام دەبێت لەگەڵییدا و هانیدەدات لەسەر ڕۆیشتن و مومارەسەکردنی وەرزش.

کۆمپانیای گۆگڵ نموونەی ئەزموونی ئەو پێڵاوەی لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پیشانگای (SXSW) تایبەت بە تەکنەلۆژیا ڕاگەیاند کە هەینی ڕابردوو لە شاری (ئۆستن) ی ئەمریکی کرایەوە.

پێڵاوەکە ئامێرێکی بچووکی تێدایە، کە بەهۆیەوە لە پەیوەندیدا دەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی کە لەبەری دەکات، ئەو پەیوەندییەش لەڕێی بیستەرێك و شاشەیەکی بچووكەوەیە کە لەسەر پێڵاوەکە جێگیرکراوە، هەروەکو پێڵاوەکە دەتوانێت لەڕێی تەکنەلۆژیای بلوتوزی مۆبایلە زیرەکەکان زانیاری و داتاکان پیشانبدات.

إرسال تعليق