ئاشکرایە، کە نەخۆشییە دەروونییەکانی وەکو دڵتەنگی، مرۆڤ تووشی زۆر مەترسی تەندروستی دەکاتەوە، کە کاریگەری نێگەتیڤانە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و کاروبارەکانی دروستدەکات، تەنانەت زۆرجار ڕووبەڕووی خۆکوشتنیان دەکاتەوە، بەڵام وەکو دەردەکەوێت دەرکەوتەکان حاڵەتی مەترسیدارتری دیکەیان تێدایە.
لەبارەیەوە، توێژینەوەیەکی زانستی نوێ (کە یەکەمجارە ئەو دەرەنجامە بدرکێندرێت) هۆشداریداوە لەوەی، کە دڵتەنگی و پەستی، تووشبووان دووچاری لەدەستدانی بینایی چاوەکانیان دەکاتەوە، ئەمەش لە کردەیەکی بەراوردکردنی ئەو کەسانەدا بەوانەی کە بە دەست دڵتەنگییەوە ناناڵێنن.
توێژەران لە ماوەی ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠٠٩) دا، هەڵسان بە ئەنجامدانی شیکاری بۆ داتاکانی زیاتر لە (١٠٠٠٠) هەزار کەس لەوانەی کە تەمەنیان لە بیست ساڵی تێپەڕیکردبوو، سەرەنجام ئەو ئەنجامەیان دەستکەوت، کە دڵتەنگی دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی چاو.
توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی، کە ڕێژەی تووشبوونی بەشداربووانی توێژینەوەکە بە دڵتەنگی گەیشتە (١١%) لە نێو ئەو کەسانەی کە تووشی لەدەستدانی بینایی چاوەکانیان بوو بوون، ئەمەش بە بەراورد بەو کەسانەی کە تووشی نۆرەکانی دڵتەنگی نەبوو بوون.

إرسال تعليق