دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (28/3/2013) لە هۆڵی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر، سیمینارێك بۆ وەفدی زانایانی ئەزهەر سازکرا، کە لەسەر داوای یەکێتی زانایان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
لە سەرەتای سیمینارەکەدا، کە ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی هەولێر و ڕواندوز و سۆران وباڵەکایەتی تێیدا بەشداربوون، بەڕێز (مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید) وتەی بەخێرهێنانی پێشکەشکرد و وەفدی میوانی بە ئامادەبووان ناساند، پاشان هەریەك لە (محەمەد ئەلفوزەیل ئەلقوسی ئەندامی دەستەی گەورە زانایانو وەزیری پێشووتری میسر) و (دكتۆر عەبدولمەقسود پاشا پرۆفیسۆری مێژوو لە زانكۆی ئەزهەر) لە دوو موحازەرەی جیاوازدا تیشکیان خستە سەر مێژووی ئەزهەری شەریف و ڕۆڵی زانایانی کورد و پەیوەندی لەمێژینەی زانایانی کورد و ئەزهەری شەریف و چەند پرسێکی تری پەیوەندیدار.
دواتر بە چەندین موداخەلەی بەشداربووان، هەردوو موحازەرەکە دەوڵەمەندکران، هەروەکو زانایان ئەو هەنگاوەیان لە دیدار لەگەڵ کەسایەتی و زانایانی جیهانی ئیسلامی بە پێشکەوتن لە پەیوەندی زانایانی کوردستان بە دەرەوە وەسفکرد، هاوکات هەنگاوی لەو چەشنە دەبێتە کرانەوەیەکی گرینگ لە هەڵوێستی زانایانی جیهانی ئیسلامی بە گشتی و جیهانی عەڕەبی بە تایبەتی لە هەمبەر زانایانی کورد و هەقیقەتی پەیوەستبوونی گەلی کورد بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
شایەنی باسە وەفدەکەی ئەزهەر لەسەر داوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕۆژی چوارشەمە (27/3/2013) گەیشتنە شاری هەولێر و، بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتووشدا سەردان و کۆبوونەوە و سیمیناری زیاتریان بۆ ڕێکبخرێت لە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان.

إرسال تعليق