هەموو شتێك لەو گەردوونەدا گەواهیدەری قودڕەتی خودای گەورەیە، لەناو مەخڵوقاتەکانی پەروەردگاردا مەخڵوقی زۆر سەرسوڕهێنەر هەن، کە “ئەژدیها سەوزەکە” یەکێکیانە، کە بە پێستە سەوزە بریقەدارەکەی مرۆڤ تووشی سەرسامی دەکات.
وێنەی “ئەژدیها سەوزەکە” بەمدواییانە لەگەڵ چەندین جۆری تر لە بوونەوەرە سەرسوڕهێنەرەکان ئاشکراکران، درێژی ئەو “ئەژدیها سەوزە” دەگاتە (130) سەنتیمەتر، میکانیزمی کارکردن لای ئەو “ئەژدیها سەوزە” گەرماییە!!، چونکە خوای گەورە ئامرازەکانی هەستەوەری گەرمایی بۆ دابینکردووە، کە بەهۆیەوە دەتوانێت شەپۆڵەکانی گەرمایی وەربگرێت لە شەو بێت یان لە ڕۆژ، بێجگە لەوەش کاتێك نێچیرەکە بیبینێت “ئەژدیها سەوزەکە” پەلاماری دەدات و بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر قووتی دەدات.
بەڵێ، خودای ڕۆزیبەخش ڕزقی ئەو مەخڵوقەشی مسۆگەرکردووە، ئەوەتا لە ئایەتی (6) لە سوڕەتی (هود) دەفەرمووێت:

(( وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ ))
واتە: هیچ زیندهوهرێك نییه لهم زهویهدا رزق و رۆزیهكهی لهسهر خوا نهبێت، پەروەردگار ئاگاداره بهشوێنی حهوانهوه و شوێنی دهرچوونیان، ههموو شتێك تۆماره له دۆسیهی ئاشكرادا له (لوح المحفوظ) دا.
خودای پەروەردگار ئەو ئەژدیها سەوزەی لەناو کونەکەی لە بیر نەکردووە، تۆ بڵێی بەندەی ئیمانداری خۆی لە بیر بکات!!.
إرسال تعليق