گەورەیی هەر شایستەی زاتی خودای گەورەیە.. ئەوەتا “مێش” ئەو گیانەوەرە باڵدارە گچکەیە، کە نموونەی سادەترین و ئاسانترین مەخڵوقاتەکانی خودایە، پەروەردگار کردوویەتی بە نموونە بۆ مرۆڤەکان، کە ناتوانن وێنەیەکی هاوتای بۆ دروستبکەن!!.
خودای گەورە لە نموونەهێنانەوەکەیدا بە “مێش” لە قوڕئانی پیرۆزدا، باسی ئەوە دەکات، ئەگەر “مێش” خواردنی مرۆڤ بڕفێنێت و بدزێت، مرۆڤ هەرچییەك بکات، هەرگیز ناتوانێت خواردنەکە بگەڕێنێتەوە!!.
سەبارەت بە سروشت و شێوەی خواردنی “مێش”، زانستی توێکاری گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامە سەرسوڕهێنەرەی، کە “مێش” گەدەی نییە!!.
ئاشکرایە، کە گەدە، ئەندامی سەرەکییە لە هەرسکردنی خواردندا.. بۆیە “مێش” هەڵدەستێت بە دەردان و ڕژاندنی مادەیەکی ئینزیمی بەسەر ئەو مادە خۆراکییەی کە دەیخوات، ئەو مادە ئینزیمییە سەرەتا هەڵدەستێت بە تواندنەوەی مادە خۆراکییەکە، ئینجا “مێش” بەر لەوەی مادە خۆراکییەکە بخوات، لە دەرەوەی جەستەی خۆی هەرسی دەکات!!.. پاشان خۆراکەکە دەمژێت و دەینێرێت بۆ ناو بۆڕییەك لەناو جەستەی خۆی.. پاشان دەستبەجێ کردەی مژینی خواردنەکە بۆ ناو خوێن دەستپێدەکات، ئەو کاتەش قۆناغی هەرسکردنی خواردن ڕوونادات کە وا دەکات خواردن لە گەدەی بوونەوەری زیندوودا بمێنێتەوە!!.
بۆیە ئەگەر بمانەوێت گەدەی “مێش” هەڵبدڕین بۆ دەرهێنانی ئەو خواردنەی دەیخوات، دەبینین هیچ شتێك دیار نییە، چونکە وەکو باسمانکرد، “مێش” گەدەی نییە!!.
ئایا ئەو مەخڵوقە گچکەیە، نموونەیەکی گەورە نییە لەسەر ئیعجازی قوڕئانی پیرۆز و قودڕەتی ڕەهای خودای پەروەردگار؟!، کوا لە کوێن ئەوانەی بە سادەیی دەڕواننە مەخڵوقاتە گچکەکانی خودای گەورە کە لێوانلێون لە بەڵگەی گەورەیی لەسەر قودڕەتی خالیقە مەزنەکەیان؟!، تۆ بڵێی کەسانێکی هێندە ئەقڵ بچووك هەبن، کە ئەو ئیعجازە گەورەیە لە خەڵقی “مێش” بە ڕێکەوت وەسفبکەن و لە گەورەیی خەڵقەکەی کەمبکەنەوە؟!!.
خودای گەورە لە قوڕئانی پیرۆز دەربارەی ئیعجازی “مێش” لە ئایەتی (٧٣) لە سوڕەتی (الحج) دەفەرمووێت:

((يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَاباً وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئاً لا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ .. مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيز)).
واتە: ئەی خەڵکینە، مەسەلەیەك هێنراوەتەوە گوێی لێبگرن: بێجگە لە خودا، ئەوانەی ئێوە هانایان بۆ دەبەن، ئەگەر هەر هەموویان گردببنەوە، ناتوانن مێشێك دروستبکەن، ئەگەر مێشێك شتێکیان لێ ببات، ناتوانن لێی وەربگرنەوە، ئای کە داواکار و داواکراو چەندە زەبوونن!!.
إرسال تعليق